خه‌ندان-
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوانی ڕێکخراو لە دەزگای هەواڵگری دەستبەسەرداگرتنی یەک ملیۆن دۆلار کەرەستەی قاچاخی لە پارێزگای دیالە راگەیاند، كه به‌نیازبون له رێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بیبه‌نه توركیا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوانی ڕێکخراو لە دەزگای هەواڵگریی عێراق له ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه، "بە ئۆپەراسیۆنێکی تایبه‌ت لەسەر بنەمای زانیاری دروست و لە ڕێگەی بەدواداچونی مەیدانی و لێکۆڵینەوەی بەردەوام، مەفرەزەکانی دژە تاوانی ڕێکخراو توانی دەست بەسەر یەک ملیۆن دۆلاردا بگرێت لە کۆنتڕۆڵی زۆرینەی پارێزگای دیالە، کە مەبەست بو بە قاچاخ بگوازرێتەوە بۆ پارێزگاکانی هه‌رێمی كوردستان".
ئەم پارە قاچاغە لەلایەن کەسانێكهوه دەستی بەسەردا گیراوە کە هەوڵی تێکدانی ئابوری وڵات دەدەن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئەم پارە قاچاغە لەلایەن کەسانێكهوه دەستی بەسەردا گیراوە کە هەوڵی تێکدانی ئابوری وڵات دەدەن".
وەزارەتی ناوخۆ بە ده‌ستێكی ئاسنین بەردەوامە لە لێدانی هەرکەسێک کە هه‌وڵبدات ئاسایشی ئابوری بشێوێنێت
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "وەزارەتی ناوخۆ بە ده‌ستێكی ئاسنین بەردەوامە لە لێدانی هەرکەسێک کە هه‌وڵبدات ئاسایشی ئابوری بشێوێنێت، سه‌رجه‌میان ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆیان وه‌ربگرن".
به‌نیازبون پاره‌كه ببنه هه‌رێمی كوردستان و له‌وێشه‌وه بیبه‌نه توركیا
هاوكات سەرچاوەیەک لە ئاسایشی نیشتمانی ده‌ڵێت، "به‌نیازبون پاره‌كه ببنه هه‌رێمی كوردستان و له‌وێشه‌وه بیبه‌نه توركیا"، به‌ڵام رێگریان لێكردوه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه".