خهندان-
ژمارهیهك لە سیناتۆرانی ئەمریکا كه سەر بە پارتەکانی کۆماری و دیموکراتهكانن رایانگەیاند، کۆنگرێس ناتوانێت پاڵپشتی لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F16 بکات بە تورکیا بە بههای 20 ملیار دۆلار، تاوەکو ئەنقەرە رازی نەبێت سوید و فینلاند پەیوەندی بە ناتۆوە بکەن، ئهوهش یهكهمینجاره کۆنگرێس مهرجهكانی دهخاتهڕو
سوید و فینلاند ساڵی رابردو دوای ئەوەی روسیا هێرشیكرده سهر ئۆکرانیا، داوای بەشداریکردنیان لەو هاوپەیمانییە کرد، بەڵام لەوکاتەوە ڕوبەڕوی ناڕەزایەتی چاوەڕواننەکراوی تورکیا بونەتەوە و داوای پشتیوانیان لێدهكات.
ئەنقەرە دەیەوێت هێلسنکی و ستۆکهۆڵم بەتایبەتی هێڵێکی توندتر لە دژی پەکەکە بگرنەبەر
ئەنقەرە دەیەوێت هێلسنکی و ستۆکهۆڵم بەتایبەتی هێڵێکی توندتر لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بگرنەبەر، کە تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا بە "گروپێکی تیرۆریستیی" دەزانن، ههروهها داوای پشتیوانیان لێدهكات دژی رهوتی خزمهتی فهتحوڵا گوللهن کە توركیا به هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 تۆمهتباریان دهكات.
هەر سێ وڵاتەکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردودا لە مەدرید گەیشتنە رێککەوتن
هەر سێ وڵاتەکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردودا لە مەدرید گەیشتنە رێککەوتن، بەڵام ئەنقەرە لە مانگی رابردودا گفتوگۆکانی راگرت، ئەوەش دوای خۆپیشاندانەکانی ستۆکهۆڵم کە تێیدا سیاسەتمەدارێکی توندڕەوی دانیمارکی کۆپییەکی قورئانی سوتاند.
لە نامەیەکدا بۆ جۆو بایدن، سەرۆكی ئهمریكا، 29 سیناتۆری دیموکرات و کۆماری
رایانگەیاندوە، وڵاتانی ئەسکەندەنافیا "هەوڵی تەواو و بە نیەتێکی باش" دەدەن بۆ ئەوەی ئەو مەرجانەی ئەندامبون لە ناتۆدا جێبەجێ بکەن، کە تورکیا داوای دەکات، هەرچەندە ئەنقەرە دەڵێتك سوید پێویستی بە ئەنجامدانی كاری زیاتر هەیە.
کاتێک تورکیا پرۆتۆکۆلەکانی پەیوەستبون بە (ناتۆ) پەسەندکرد، کۆنگرێس دەتوانێت بیر لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F16 بکاتەوە
سیناتۆرەکان لە نامەکەدا نوسیویانە، "کاتێک تورکیا پرۆتۆکۆلەکانی پەیوەستبون بە (ناتۆ) پەسەندکرد، کۆنگرێس دەتوانێت بیر لە فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F16 بکاتەوە، ئەگەر ئەو کارە نەکرێت، پرسیار لەسەر ئەم گرێبەستە هەڵپەسێردراوە دەوروژێنێت".
ئەوە یەکەمجارە کە کۆنگرێس بە ئاشکرا و راستەوخۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 بە ئەنقەرە و پەیوەستبونی سوید و فینلاند بە ناتۆوە ببەستێتەوە.
ئیدارەی بایدن چەندین جار پشتڕاستی کردوهتەوە کە پشتگیری لە رێککەوتنەکە دەکات
ئیدارەی بایدن چەندین جار پشتڕاستی کردوهتەوە کە پشتگیری لە رێککەوتنەکە دەکات، هەروەها رەتیکردوەتەوە هەردو پرسەکە بەیەکەوە ببەستێتەوە، بەڵام دانی بەوەدانا کە پەسەندکردنی پەیوەستبونی هەردو وڵات بۆ ناتۆ ئاسانکاری دەکات بۆ پەسەندکردنی پرۆسەی فرۆشتن لە کۆنگرێس.
تورکیا راشیگەیاندوه، رەنگە پێش سوید بە داواکەی فینلاند بۆ پەیوەستبون بەو هاوپەیمانییە ڕازی بێت، بەڵام سەرۆک و وەزیری دەرەوەی فینلاند بیرۆکەکەیان ڕەتکردەوە و رایانگهیاند، ئاسایشی هەر وڵاتێک پەیوەستە بە وڵاتەکەی دیکەوە.
تورکیا و هەنگاریا تائێستا ئەندامێتی هەردو وڵاتی سکاندیناڤیایان پەسەند نەکردوە
لە کۆی 30 ئەندامی هاوپەیمانییەکە، تورکیا و هەنگاریا تائێستا ئەندامێتی هەردو وڵاتی سکاندیناڤیایان پەسەند نەکردوە.
لە مانگی تشرینی یەکەمی 2021دا تورکیا داوای کڕینی 40 فڕۆکەی جەنگی ئێف 16ی کرد کە لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتنەوە دروستکرابون، لەگەڵ نزیکەی 80 کۆمەڵە پارچەی یەدەگ بۆ مۆدێرنکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی.
لە سەردانێکیدا بۆ واشنتن مانگی رابردو، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، نابێت پرسی ئەندامێتی ناتۆ ببێتە مەرجی پێشوەختە بۆ فرۆشتن، هەروەها داوای لە ئیدارەی بایدن کرد کۆنگرێس ڕازی بکات کە ناڕەزایەتیەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.