خهندان-
بهرپرسێكی وهزارهتی بهرگری ئهمریكا رایگهیاند، واشنتن به شوێن باڵۆنێکی سیخوڕی چینیدا دهگرێت که بهسهر خاكی وڵاتهكه به بهرزییهكی زۆر به ئاسمانی وڵاتهكهدا فڕیوه، كه ئامانجهكهی چاودێریکردنە و رێڕهوهكهی دهیباته سهر ژمارهیهك شوێن كه بنکەی ئاسمانی هەستیار و موشەکی ستراتیژی لە باکوری رۆژئاوای وڵاتهكهدا هەیە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، شوێنپێی باڵۆنێکی سیخوڕی چینی ههڵدەگرن کە بە بەرزی بەسەر ئاسمانی ئەمریکادا دەفڕێت.
لەسەر داوای جۆو بایدن وەزیری بەرگری و بەرپرسانی باڵای سەربازی بیریان لە خستنەخوارەوەی باڵۆنەکە کردوەتەوە
بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاندوه، لەسەر داوای جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری و بەرپرسانی باڵای سەربازی بیریان لە خستنەخوارەوەی باڵۆنەکە کردوەتەوە، بەڵام بههۆی ئهگهری دروستبونی مهترسی لهسهر ژیانی خەڵکێکی زۆر لەسەر زەوی بژاردهكهیان جێبهجێ نهكرد.
حکومەتی ئەمریکا باڵۆنێکی چاودێریی دۆزیوەتەوە و بەدوایدا دەگەڕێت
لە بەرامبەردا پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "حکومەتی ئەمریکا باڵۆنێکی چاودێریی دۆزیوەتەوە و بەدوایدا دەگەڕێت کە رۆژی پێنجشهممه لە بەرزایییەکی بەرز بەسەر ئەمریکادا فڕیوه".
مەترسی سەربازی و جەستەیی بۆ سەر خەڵکی سەر زەوی دروست ناکات
ئاماژەی بەوەشکرد، "باڵۆنەکە لە بەرزایییەکی زۆر بەرزتر لە هاتوچۆی ئاسمانی بازرگانیدا دەجوڵێت، هەروەها مەترسی سەربازی و جەستەیی بۆ سەر خەڵکی سەر زەوی دروست ناکات".
باڵۆنەکە بەسەر باکوری رۆژئاوای ئەمریکادا فڕیوە، کە بنکەی ئاسمانی هەستیار و موشەکی ستراتیژی هەیە
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی بەرگرییەوە بڵاویکردەوە، باڵۆنەکە بەسەر باکوری رۆژئاوای ئەمریکادا فڕیوە، کە بنکەی ئاسمانی هەستیار و موشەکی ستراتیژی لە پەناگە ژێرزەمینییەکاندا هەیە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەشکردوە، "رونە مەبەستی ئەو باڵۆنە چاودێریکردنە و ڕێڕەوی ئێستای بەسەر ژمارەیەک شوێنی هەستیاردا دەیبات".
پنتاگۆن باوەڕی بەوە نییە کە مەترسییەکی جددی هەواڵگری دروست بکات،
بەڵام پنتاگۆن باوەڕی بەوە نییە کە مەترسییەکی جددی هەواڵگری دروست بکات، ئەو بەرپرسە دەڵێت، "ئێمە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەین کە ئەم باڵۆنە بەهای زیادکردنی سنورداری هەیە لە ڕوانگەی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگرییەوە".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەدا کە باڵۆنەکە "دو ڕۆژ لەمەوبەر" چوەتە ناو ئاسمانی ئەمریکاوە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەواڵگریی ئەمریکا زۆر پێش ئەوە بەدواداچونیان بۆ کردوە.
دوای ئەوەی بایدن پرسیاری لەبارەی بژاردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵیدا کرد، ئۆستین کە لە فلیپین بو، گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پنتاگۆن ئەنجامدا، لەکاتی گفتوگۆکاندا فڕۆکەی جەنگی نێردراون بۆ پشکنینی باڵۆنەکە لەکاتێکدا له ئاسمانی مۆنتانای ئەمریکادا بوە.
ئەو بەرپرسە رونیكردوهتهوه، بڕیارەکەی پنتاگۆن "نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پراکتیکی بوە بەهۆی مەترسی لەسەر سەلامەتی و ئاسایشی خەڵکی سەر زەوی لە هەر پاشماوەیەکی ئەگەری".
هەنگاو دەنێین دژی کۆکردنەوەی زانیاریی هەستیاری هەواڵگری بیانی
ئەو بەرپرسە جەختی لەوەشکردەوە، "هەنگاو دەنێین دژی کۆکردنەوەی زانیاریی هەستیاری هەواڵگری بیانی".
لەم دواییانەدا گرژییەکانی نێوان پەکین و واشنتن پەرەی سەندوە
چین لە ماوەی ڕابردودا باڵۆنەکانی چاودێری بەسەر ئەمریکادا ناردوە، لەم دواییانەدا گرژییەکانی نێوان پەکین و واشنتن پەرەی سەندوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ناکۆکییەکان لەسەر تایوان و پێشینەی مافی مرۆڤی چین و چالاکییە سەربازییەکانی لە دەریای باشوری چین.