خهندان-
نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ هەینیدا دابهزی و پێدهچێت بۆ دوەمین هەفتە لهسهریهك بهدهوام بێت له دابهزین، لەکاتێکدا بازاڕ بەدوای ئاماژەی زیاتردا دەگەڕێت بۆ بوژانەوەی بەهێزی خواستی سوتەمەنی لە چین بۆ قەرەبوکردنەوەی کاریگەرییەکانی پاشەکشەی ئهم دواییه.
بهیانی ئهمڕۆ ههینی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 20 سەنت دابهزی کە دەکاتە 0.24% و گەیشتە 81.97 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا 23 سەنت و بە ڕێژەی 0.30% دابهزی و گەیشتە 75.65 دۆلار.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 4.8% دابەزیوە
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 4.8% دابەزیوە، دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشودا 1.1% دابەزی، هەروەها نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بەڕێژەی 4.5% دابەزیوە، دوای ئەوەی لە هەفتەی پێشودا بەڕێژەی 2% دابەزی.
ئاسۆی بوژانەوەی ئابوری لە چین دوای سوکبونی سنوردارکردنی رێكارهكانی "کۆڤید-19"، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بازاڕی نەوتی بەرزکردەوە، لەگەڵ لاوازبونی دۆلار کە وا دەکات نەوت هەرزانتر بێت.