خه‌ندان-
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ركردوه، به‌توندی روبه‌ڕوی قاچاخچیه‌كانی دراو ببنه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن و رێگریش بكه‌ن دراو ببرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان، ڕێنمایی توندی ده‌ركرد بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قاچاخچێتی به‌دراو و رێگریكردن له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ستگیركردن قاچاخچی و ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به‌نرخی دۆلار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی به‌قاچاخگیراودا بگرن و بیانخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵ و لێكۆڵینه‌وه‌وه.
سودانی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانیكردوه ئاسانكاری بۆ كاری بانك و نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو بكرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سودانی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانیكردوه ئاسانكاری بۆ كاری بانك و نوسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو بكرێت، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی بازرگانی دراو به پێی ئه‌و زه‌مینه بانكییه یاساییانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته ژێر میكانیزمی ئاڵوگۆڕی كاڵا و داراییه‌وه.
ئاسانكاری له پێدانی دراوی بیانی بۆئه‌و هاوڵاتیانه بكرێت كه ده‌یانه‌وێت به‌مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار یاخود چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن
سودانی فه‌رمانیشیكردوه، ئاسانكاری له پێدانی دراوی بیانی بۆئه‌و هاوڵاتیانه بكرێت كه ده‌یانه‌وێت به‌مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار یاخود چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا رێگری له ده‌ستدرێژكاران و سودمه‌ندانی ئه‌م ڕێكارانه به‌شێوه‌ی نایاسایی بگیرێت.
بڕیاره‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی پێنجشه‌ممه به‌های 100 دۆلار به‌رزترین ئاستی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی تۆماركرد و گه‌یشته 176 هه‌زار دینار، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك رێكار و بڕیار ده‌ركران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار.