خه‌ندان-
كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، كۆبۆنی به‌نزین ڕێكارێكه بۆ ژماردنی ئۆتۆمبێل و بڕی سوته‌مه‌نی به‌كارهێنراو، بۆیه نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و پارێزگایانه‌ی هاوسنورن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان جێبه‌جێده‌كرێن.
حسێن تاڵب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان رایگه‌یاند، "ڕێكاری كۆبۆنی به‌نزین جێبه‌جێكرا بۆ دروستكردنی داتابه‌یسێكی ورد به‌مه‌به‌ستی ژماردنی ئۆتۆمبێله‌كان و بڕی سوته‌مه‌نی به‌كارهێنراو به هاوكاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی گشتی هاتوچۆ
پێدانی سوته‌مه‌نی به به‌كۆبۆن هاوته‌ریب بو له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له هه‌مو پارێزگاكانی عێراق
وتیشی، "پێدانی سوته‌مه‌نی به به‌كۆبۆن هاوته‌ریب بو له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له هه‌مو پارێزگاكانی عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ش خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌رنامه‌كه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ڕه‌نگه له داهاتودا و له كاتی دروستبونی قه‌یرانی به‌نزین ناچار بێت كۆبۆن به‌كاریبهێنێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌قامگیری به‌نزین له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان، هاوڵاتی بژارده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تۆماربكات و كۆبۆنی بۆ ده‌ربكات یاخود نا، به‌ڵام ڕه‌نگه له داهاتودا و له كاتی دروستبونی قه‌یرانی به‌نزین ناچار بێت كۆبۆن به‌كاریبهێنێت".
پێشتر حكومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی كه‌ركوك و موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی به‌نزین، سیستمی كۆبۆنی به‌نزینی له‌و پارێزگایانه داهێنا تا شۆفێرانی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش بن له وه‌رگرتنی به‌نزین، هه‌روه‌ها كێشه‌ی كه‌می به‌نزینی روبه‌ڕوی كه‌ركوك و موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و سێ پارێزگایه نه‌بێته‌وه.