خەندان-
سێ رۆژ لەمەوبەر کۆچبەرێکی کورد لە کەمپێکی وڵاتی لۆکسمبۆرگ لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی ئەفغانی و پاکستانیدا دەبێتە شەڕیان و لەلایەن هاوڕێکانییەوە بەچەقۆ لێیدەدرێت، بەهۆی سەختی برینەکەشییەوە گیانلەدەستدەدات.
لەدایکبوی 18-7-1997ـی شاری کەرکوکە
رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو گەنجەی کوژراوە کە ناوی هەڵۆ جەبارە، ئاماژەی بەوەشکردوە، ناوبراو لەدایکبوی 18-7-1997ـی شاری کەرکوکە بەڵام لە شاری سلێمانی ژیاوە و، وەرگێڕی ئەو کەمپەی هەڵۆی تێدا کوژراوە، ئەوی وەک چالاکوانێکی کۆچبەران ئاگادارکردوەتەوە کە هەڵۆ لەلایەن هاوڕێکانییەوە بەچەقۆ لێیدراوە و کوژراوە.
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئاگاداریان کردینەوە کەهەڵۆ و هاوڕێکانی لەکاتی یاریکردندا لێیان بوە بەشەڕ و بەهۆی لێدانی چەقۆوە بەسەختی برینداربوە، دواتریش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە."
رێکارە یاساییەکان بگرنەبەر بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی
رەنج پشدەری دەڵێت، "داوا لە کەسوکاری کاکە هەڵۆ دەکەم ئاگادار بن لە هەواڵی کۆچی کوڕەکەیان و رێکارە یاساییەکان بگرنەبەر بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی."