خەندان-
دوای وتارەکەی دوێنێی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا کە باسی لە کەمبونەوەی هەڵاوسان و زیادکردنی سودی بانکی کرد بەڕێژەی 0.25%، ئەمڕۆ بەهای نەوت بەڕێژەیەکی سنوردار و زێڕیش بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبونەوە.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 65 سه‌نت به‌رزبوه‌وه
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی بواری وزه، ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 65 سه‌نت به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 83.38 دۆلار، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكیش 61 سه‌نت به‌رزبۆوه و گه‌یشته 77.02 دۆلار.
چاوەڕێ دەکرێت زیاتر نرخەکەی بەرزببێتەوە و بگاتە 2000 دۆلار
هاوکات ئەمڕۆ نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بە 1953دۆلارە و وەک شارەزایانی ئابوری دەڵێن، چاوەڕێ دەکرێت زیاتر نرخەکەی بەرزببێتەوە و بگاتە 2000 دۆلار.
ئه‌مساڵ نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كاندا به به‌رزبونه‌وه ده‌ستیپێكرد
ئه‌مساڵ نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كاندا به به‌رزبونه‌وه ده‌ستیپێكرد، چونكه چین كه چیتر به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه خۆی كه‌ره‌نتینه و رێكاری قورسی خۆپارێزی نه‌گرته‌به‌ر، نیشانه‌كانی كڕینی بۆ نه‌وت زیاتر نیشاندا و بازرگانان ترسیان له‌وه هه‌بو كه سزاكانی سه‌ر ڕوسیا ببنه هۆی كه‌می رێژه‌ی خستنه‌ڕو، به‌ڵام به وته‌ی ئێدوارد مۆیا شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای OANDA، نرخی نه‌وتی خاو له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری دۆلار و هه‌واڵی کەمکردنەوەی رێكاره‌كانی چین، له گۆڕانی بەردەوام دایه.