خه‌ندان-
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی پێشنیاری كردوه، دو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به حكومه‌تی ئۆكرانیا به نرخی ته‌نها یه‌ك دۆلار بفرۆشێت بۆئه‌وه‌ی "یارمه‌تی كیێڤ بدات له به‌رگریكردن له خۆی به‌رامبه‌ر به روسیا".
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئه‌تۆمیكس كه فڕۆكه‌كه دروستده‌كات، هه‌فته‌ی ڕابردو ئه‌و پێشنیازه‌ی پێشكه‌ش به هاوپه‌یمانی به‌رگری ئۆكرانیا له واشنتن كردوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ڕێككه‌وتنه‌كه پێویستی به خه‌رجكردنی نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری كیڤ ده‌بێت بۆ ئاماده‌كردن و ناردنی فڕۆكه‌كانی له‌جۆری MQ-9 Reaper بۆ ئۆكرانیا".
ساڵانه نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن دۆلار بۆ چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه كۆنه‌كان خه‌رجده‌كرێت
به‌پێی رۆژنامه‌كه، ساڵانه نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن دۆلار بۆ چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه كۆنه‌كان خه‌رجده‌كرێت كه له ئێستادا له ئۆكرانیا به‌كارناهێنرێن.
پێشنیازه‌كه وێستگه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵكردنی زه‌مینی له‌خۆده‌گرێت بۆ كارپێكردنی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێشنیازه‌كه وێستگه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵكردنی زه‌مینی له‌خۆده‌گرێت بۆ كارپێكردنی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌جۆرێك نزیك بێت له هه‌ر شوێنێك كه بیه‌وێت بیكاته ئامانج.
كۆشكی سپی كه ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فرۆشتنی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه بدات، ڕه‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێك بۆ ڕۆژنامه‌كه بخاته‌ڕو، هه‌روه‌ها حكومه‌تی ئۆكرانیاش ئاماده‌نه‌بوه هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات.
وته‌بێژی كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئه‌تۆمیكس ڕایگه‌یاندوه، "كۆمپانیاكه ناتوانێت لێدوان له‌سه‌ر گرێبه‌سته تایبه‌ته‌كان بدات، به‌ڵام "پێمان وایه ئۆكرانیا به‌مزوانه پێویستی به توانایه‌كی وه‌كو ڕیپه‌ر هه‌یه".