کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

11:49 - 31/01/2023

7511جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو بارانبارین لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، بەوهۆیەش پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەمشەو بارانبارین بە شێوەى نمە باران و لە هەندێ ناوچەش بارانى مام ناوەند بەردەوام دەبێت، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات دەبارێت.

پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە 

باسی لەوەشکردوە، بەوهۆیەش پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و تەمێکى سوک لە ناوچەکانى ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتى هەرێم دروست دەبێت.

رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردو بەمشێوەیە بوە:

May be an image of text

نیشانەکردن

کەش و هەوا