خهندان-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) و دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک له ئۆپهراسیۆنێكی هاوبهشدا لە کەلار راگهیاند.
لە شاری کەلار تۆمەتبارێک کە خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە، دەستگیرکراوە
هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) ئهمشهو له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق (ICTS) لەئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری کەلار توانیان تۆمەتبارێک بەناوی (ع، ع، ص) خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربکەن.
تۆمەتبار بە پێی ماددەی (4)ی تیرۆر داواکرابو
ئاماژهی بهوهشكردوه، تۆمەتبار بە پێی ماددەی (4)ی تیرۆر داواکرابو و ڕادەستی یاساکرا بەمەبەستی سزادان.