زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت

07:36 - 31/01/2023

1719جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی پێگەی (Webometrics)، لە ساڵی 2023دا زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لەپلەی یەكەم دایە و لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراقیش لە پلەی پێنجەمدایە، هەروەها لەسەر ئاستی جیهان چەندین پلە چۆتە پێشەوە و بەراود لەگەڵ ساڵی رابردو ئاستی بەرزبوەتەوە.

بەپێی زۆری (citation)ی مامۆستایانی زانكۆكان ریزبەندی بۆ زانكۆكان كراوە

زانکۆی سلێمانی لەبارەی ریزبەندییەکەی پێگەی (Webometrics)ەوە دەڵێت، بەپێی زۆری (citation)ی مامۆستایانی زانكۆكان ریزبەندی بۆ زانكۆكان كراوە، لە ساڵی 2023 دا زانکۆی سلێمانی (45231) سایتەیشتنی هەبوە، كە ئەمەش هۆكارێكی سەرەكی بوە بۆ بەرەو پێشچونی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، عێراق و جیهان.

توێژینەوەكانیان لەو ساڵەدا زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە

سایتەیشن واتە مامۆستایانی ئەو زانكۆیە لە (Google Scholar) توێژینەوەكانیان لەو ساڵەدا زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە و كەسانی تر بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ توێژینەوەكانیان، وەكو سەرچاوە توێژینەوەی بڵاوكراوەی ئەو مامۆستایانەیان لە (Google Scholar)، وەرگرتوەو لە توێژینەوەكانیاندا بەكاریانهێناوەتەوە.

ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەی دەبەن و ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات.

No photo description available.

نیشانەکردن

سلێمانی