خه‌ندان-
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە سزای نوێی بەسەر حه‌وت قەوارەی ئێرانی‌دا سەپاند، کە ئەوانیش لە لیستی گەمارۆ بازرگانییەکانی ئەمریکادا بون.
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، "ئەمڕۆ 7 قەوارەی ئێرانی بۆ لیستی گەمارۆی بازرگانی وڵاته‌كه زیادکراوه".
بەشداریان لە هەوڵە سەربازییەکانی ڕوسیا كردوه بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
بەیاننامەکە ڕەوایەتی بەو هەنگاوە داوە و ده‌ڵێت، "ئەو لایەنانە بەشداریان لە هەوڵە سەربازییەکانی ڕوسیا كردوه بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان".
ئەمریکا سزای به‌سه‌ر سه‌دان كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌دا سه‌پاندو
له ساڵی 2018ه‌وه ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا سزای به‌سه‌ر سه‌دان كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌دا سه‌پاندوه، دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا تاكلایه‌نه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشایه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا تاران هه‌نگاو به هه‌نگاو پابه‌ندبونه‌كانی به رێككه‌وتنامه‌كه‌وه كه‌مكرده‌وه.