خهندان-
بەرپرسێکی شاری زاپۆریژیا رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا کشاونەتەوە بۆ هێڵەکانی بەرگری دواوە لە پارێزگاکەدا، هاوکات هەوڵەکانی دزەکردن بۆ ئهو ناوچانە پوچەڵکرانەوە کە کەوتونەته ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی روسیا، سەرۆکی پێشوی وەزارەتی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لە وەزارەتی بەرگری روسیاش دهڵێت، فڕۆکەخانەکانی ناتۆ دەبنە ئامانجێکی رەوا بۆ ئەگەر لە ململانێی ئۆکرانیادا بەکاربهێنرێن.
ڤلادیمێر رۆگۆڤ، ئهندامی ئهنجومهنی سهرهركی ئیدارهی سهربازی و شارستانی پارێزگای زاپۆریژیا، رایگهیاند، "سوپای ئۆکرانیا هێڵی یهكهمی بهرگری له پارێزگای زاپۆریژیا به جێهێشتوه و پاشهكشهی كرد بۆ پێگهكانی پێشوهختی ئامادهكراو".
هێزەکانی ئۆکرانیا هێڵی بەرگری یەکەمی نزیکەی هەمو شوێنێکیان بەجێهێشتوە
رۆگۆڤ له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، "هێزەکانی ئۆکرانیا هێڵی بەرگری یەکەمی نزیکەی هەمو شوێنێکیان بەجێهێشتوە و لە هێڵی دوەم و سێیەمدا بەرەو پێگە ئامادەکراوەکان ڕۆیشتون"، ئاماژەی بەوەشکردوە، پلانی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ دەستپێکردنی هێرش لە زاپۆریژیا، ماوەیەک لەمەوبەر پوچەڵکراونەتهوە.
سوپاکەمان دەستی بهسهر هێڵی نوێی پێشهوهی جهنگدا گرتوە
بەپێی راپۆرتێكی سپوتنیک-ی رورسی، رۆگۆڤ وتی، "سوپاکەمان دەستی بهسهر هێڵی نوێی پێشهوهی جهنگدا گرتوە و ئێستا پێگەیەکی تاکتیکی و ستراتیژی لە بەرەی زاپۆریژیا هەیە، سوپاکەمان توانیویەتی 9 ناوچەی نیشتەجێبون ڕزگار بکات و کۆنتڕۆڵیان بکات".
ڕۆگۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە تایبەتەکانی ئۆکرانیا شەوی سێشەممە هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر پێگەکانی روسیا لە قەزاکەدا، بهڵام بەرپەرچی هێرشەکە دراوهتهوه.
40 سەربازی ئۆکرانیا لەکاتی ئەو هەوڵەدا کە لە هێڵەکانی شهڕدا لە ناوچەی بۆلۆگۆڤسکی کوژراون
رۆگۆڤ کە هاوکات سەرکردایەتی بزوتنەوەی "ئێمە لەگەڵ روسیاین" دەکات، دهڵێت، کە 40 سەربازی ئۆکرانیا لەکاتی ئەو هەوڵەدا کە لە هێڵەکانی شهڕدا لە ناوچەی بۆلۆگۆڤسکی کوژراون، دو رۆژ لەمەوبەریش سوپای ڕوسیا توانی کۆمەڵێک چەکداری ئۆکرانی لە نزیک گوندی نۆڤۆدارۆڤکا لەناوببات.
فڕۆکەخانەکانی ناتۆ دەبنە ئامانجێکی رەوا بۆ روسیا
لەلایەکی دیكهوه لیوا یێڤگنی بوژینسکی، سەرۆکی پێشوی وەزارەتی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان لە وەزارەتی بەرگری روسیا، ئەمڕۆ سێشەممە هۆشداریدا لەوەی "فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی ناتۆ دەبنە ئامانجێکی شەرعی بۆ روسیا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەگەر وەک بنکەیەک بۆ فڕۆکەوانی ئۆکرانیا بەکاربهێنرێن".
ئهو بهرپرسهی پێشوی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا رونیكردهوه، "ئەگەر کیێڤ بڕیاری بەکارهێنانی فڕۆکە بدات، دەتوانێت لە فڕۆکەخانەکانی نزیک لە ناتۆوە دەستپێبکات (بۆ نمونە لە رۆمانیا یان پۆڵندا)، بەڵام لەم حاڵەتەدا من بە تەواوی قەناعەتم بەوە هەیە لە روانگەی یاسای نێودەوڵەتییهوه ئەو فڕۆکەخانانە دەبنە ئامانج، چونكه شەرعیەت بە وێرانکاری دهدهن پاشان با ئەمریکییەکان خۆیان بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن وەڵامی ئەوە دهدەنەوە".