خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، چونکە پێدەچێت رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی بە سەرۆکایەتی روسیا کە بە ئۆپێک+ ناسراوە، پێدەچێت ئەم هەفتەیە لە میانی کۆبونەوەیەکدا بەرهەمهێنانیان وەک خۆی بهێڵنەوە، هاوكات وەبەرهێنەران به‌ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن لە پێش کۆبونەوەی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا کە ڕەنگە ببێتە هۆی ناجێگیری بازاڕ.
نرخی نەوتی برێنت ئه‌مڕۆ 43 سەنت دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل گەیشتە 86.23 دۆلار
بەپێی ئاژانسی هەواڵی
رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 43 سەنت دابه‌زی کە دەکاتە 0.50%ی نرخه‌كه‌ی و یه‌ك به‌رمیل گەیشتە 86.23 دۆلار، هاوکات نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریکاش 39 سه‌نت دابه‌زی واتا به‌رێژه‌ی 0.49% و نرخی به‌رمیلێك به 79.29 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بەرهەمهێنانی نەوت وەک ۆی دەهێڵنەوە
وەزیرانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی بە سەرۆکایەتی روسیا کە بە ئۆپێک+ ناسراوە، یەکەم (شوبات/2) کۆدەبنەوە و
پێدەچێت ئەم هەفتەیە لە میانی کۆبونەوەیەکدا بەرهەمهێنانیان وەک خۆی بهێڵنەوە.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه شه‌وی شه‌ممه هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی ته‌قه‌مه‌نی، به‌رپرسێكی ئه‌مریكیش رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، پێده‌چێت ئیسرائیل به‌رپرس بێت له‌و هێرشه‌ی كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه.