خهندان-
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری بریتانیا لە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاریی BBCیدا رایگەیاندوە، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا بە جۆرێک "هەڕەشەی لێکردوە" پێش ئەوەی ئۆکرانیا داگیر بکات، پێی وتوە "بە موشەک، خولەکێک دەخایەنێت".
لە فیلمە دۆکیۆمێنتارییە سێ بەشییەکەی BBCدا كه ئەڵقەی یەکەمی ئهمڕۆ دوشەممە پەخش دەكرێت، جۆنسن پەیوەندییە "زۆر درێژخایەن" و "نائاساییەکەی" لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا دوای سەردانەکەی بۆ کیێڤ لە سەرەتای مانگی شوباتی 2022 دەگێڕێتەوە.
هۆشداری داوەتە پوتن لەو سزا توندانەی کە ڕەنگە ڕۆژئاواییەکان دەیگرنەبەر
لەوکاتەدا پوتن بەردەوام بو لە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە هیچ نیازێکی نییە بۆ داگیرکردنی دراوسێکەی، سەرەڕای بردنی لێشاوی زۆری سەربازانی ڕوسیا بۆ ناوچە سنورییەکان، جۆنسن
دەڵێت، هۆشداری داوەتە پوتن لەو سزا توندانەی کە ڕەنگە ڕۆژئاواییەکان دەیگرنەبەر ئەگەر روسیا بەو ڕێگایەدا بڕوات.
پوتن وتی: بۆریس، تۆ دەڵێیت ئۆکرانیا بەمزوانە ناچێتە ناو ناتۆ مەبەستت چییە بەمزوانە؟
جۆنسۆن باسی لهوهكردوه، "پوتن وتی: بۆریس، تۆ دەڵێیت ئۆکرانیا بەمزوانە ناچێتە ناو ناتۆ مەبەستت چییە بەمزوانە؟"، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری بریتانیا لە وەڵامدا وتویهتی، "باشە لە ئایندەیەکی نزیکدا ناچێتە ناو ناتۆ، تۆ زۆر باش ئەوە دەزانیت".
نامەوێت ئازارت بدەم، بەڵام بە موشەک خولەکێک دەخایەنێت، یان شتێکی لەوجۆرە
ئاماژەی بەوەشکردوە، پوتن به جۆرێک "هەڕەشەی لێکردم" و وتی بۆریس "نامەوێت ئازارت بدەم، بەڵام بە موشەک خولەکێک دەخایەنێت، یان شتێکی لەوجۆرە".
فیلمە دیکۆمێنتارییەکە باس لە پەرەسەندنی ناكۆكی و دابەشبون لە نێوان سەرکردەی وڵاتانی رۆژئاوا و روسیا دەکات لە ساڵانی پێش داگیرکردنی ئۆکرانیا.
لەو دۆکیۆمێنتاریەدا باس لەوەدەکرێت کە زلێنسکی توڕە بوە لە هەڵوێستی رۆژئاواییەکان
هەروەها لەو دۆکیۆمێنتاریەدا، ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا باس لەوەدەکات کە چۆن توڕە بوە لە هەڵوێستی رۆژئاواییەکان لەوکاتەدا و دەڵێت، "ئەگەر دەزانن سبەی روسیا هێرشی داگیرکەری بۆ سهر ئۆکرانیا دهستپێدەکات، بۆچی شتێکم پێنادەن کە بتوانم پێی بوەستێنم؟، ئەگەر ناتوانن بیدەن بە من، ئەوا وازی لێبهێنن".