چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی بەهای دۆلار و پڕۆژەیاسای بودجە کۆدەبێتەوە

11:57 - 29/01/2023

3184جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بەئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە و لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە، بەهای دۆلار و سەردانی شاندی عێراق بۆ واشنتن گفتوگۆی کردوە.

 گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابوری وڵات کراوە

سەرچاوەیەکی سیاسی چوارچێوەی هەماهەنگی بەماڵپەڕی (بغداد اليوم)ـی راگەیاندوە، ئەمشەو کۆبونەوەی خولی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بەڕێوەچو و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابوری وڵات کراوە.

پرسی بەرزبونەوەی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گفتوگۆی لەسەر کراوە 

بەگوێرەی زانیارییەکانیش لەکۆبونەوەکەدا پرسی بەرزبونەوەی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، سەردانی شاندی عێراق لە (7) ی مانگی داهاتو بۆ ئەمریکا، دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان و کاراکردنی لیژنە هەمیشەییەکان تاوتوێکراون.

کورتهێنان لەبودجەدا باسکراوە

لەکۆبونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ فڕەنسا، واژۆکردنی رێککەوتنەکانی نێوان بەغدا و پاریس و کورتهێنان لەبودجەدا باسکراون.

نیشانەکردن

عێراق