خەندان-
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو رەگەزنامەیەی مێژوی دەرچونی پێش ساڵی 1997 بێت و تازە نەکرابێتەوە، لەئێستادا کاری پێناکرێت بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان و تازەکردنەوەی رەگەزنامەکانیان سەردانیان بکەن.
لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە لە شاری سلێمانی رەگەزنامەكانیان بۆ تازەكراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانه دەكەین كە رەگەزنامەی عێراقییان لە بەغدا و شارەكانی تری عێراق دەرهێناوە و لە دوای ساڵی 1997ـەوە، نەیانتوانیوە سەردانی بەغدا یان كەركوك بكەن بۆ تازەكردنەوەی رەگەزنامەكانیان، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە لە شاری سلێمانی رەگەزنامەكانیان بۆ تازەكراوەتەوە و لە ئێستادا ئەو رەگەزنامانە كاریان پێناكرێت".
پێویستییان پێیاندەبێت بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی
ئاماژەی بەوەشداوە، "داواكارین هاوڵاتییان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بكەن و ئەو رەگەزنامانە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان و رەگەزنامەكانی پێشویان وەربگرنەوە، لەبەر ئەوەی پێویستییان پێیاندەبێت بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی".