ئەندامێکی لیژنەی دارایی: رەشنوسی بودجەی ئەمساڵ 270 تريليۆن دینارە

10:09 - 29/01/2023

2354جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رەشنوسی سەرەتایی پڕۆژەی یاسای بودجەی ئەمساڵدا، قەبارەی بودجەی عێراق بە نزیکەی 270 ترلیۆن دینار دیاریکراوە و چاوەڕێ دەکرێت بودجەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە.

مستەفا سنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی رەشنوسی سەرەتای، پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 نزیکەی 270 ترلیۆن دینار دەبێت و پێشبینی دەکرێت بۆ نزیکەی 150 ترلیۆن دینار کەمبکرێتەوە.

ئێران پشکی غازی عێراقی کەمکردوەتەوە 

ئەوەشی خستوەتەڕو، هۆکاری کەمی دابینکردنی غاز بۆ عێراق لەلایەن ئێرانەوە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە وەرزی زستاندا خواست لەناوخۆی ئێرانیشدا بۆ غاز ڕو لەزیادبون دەکات و ئەوەش وایکردوە پشکی عێراق کەمببێتەوە.

پێناچێت بودجه‌ی 2023 له‌ 150 تریلیۆن دینار زیاتر بێت

لای خۆیەوە موعین کازمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت، کورتهێنان له‌ بودجه‌دا زۆر بەرزنابێتەوە بەهۆی ئەوەی داهاتی نەوت نزیکەی 120 ترلیۆن دینارە، ئەمە جگە لەوەی 10 ترلیۆن دینار لە باج و داهاتی غەیرە نەوتییەوە وەردەگیرێت، پێناچێت بودجه‌ی 2023 له‌ 150 تریلیۆن دینار زیاتر بێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بودجه‌ی کارپێکردن نزیکەی 80 تریلیۆن دینارە.

پێده‌چێت پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2023 له‌ مانگی داهاتودا یاخود سه‌ره‌تای مانگی ئازاردا په‌سه‌ندبكرێت

له‌باره‌ی واده‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتی، "پێده‌چێت پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2023 له‌ مانگی داهاتودا یاخود سه‌ره‌تای مانگی (ئازار-3)دا په‌سه‌ندبكرێت".

نیشانەکردن

عێراق