خه‌ندان-
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بهڵێنیدا، كارئاسانی و هاوكاری ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكات بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و یه‌كخستنه‌وه‌یان له‌ژێر چه‌تری حكومه‌تی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم كه پێكهاتبو له سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق ڕوكن عیسا عوزێر سه‌رۆك ئه‌ركان و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری باڵای وه‌زاره‌ت.
ئاوات شێخ جه‌ناب به‌ڵێنی كارئاسانی و هاوكاری ته‌واوی پێدان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌بێت
له دیدارێكدا كه محه‌مه‌د عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێركاری ئاماده‌ی بو، وه‌زیری دارایی و ئابوری پشتیوانی خۆی بۆ یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی یه‌ك هێزی نیشتیمانی له‌ژێر چه‌تری حكومه‌تی هه‌رێم و چاكسازیه‌كانی وه‌زاره‌ت دوپاتكرده‌وه و به‌ڵێنی كارئاسانی و هاوكاری ته‌واوی پێدان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌بێت.
خه‌مخۆر و دڵسۆزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوه له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان
لای خۆشیانه‌وه شاندی میوان ستایشی پشتیوانی و كارئاسانیهكانی وه‌زیری داراییان كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردودا خه‌مخۆر و دڵسۆزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوه له ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان و جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كانیان.
ژماره‌یه‌ك داواكاری و پێداویستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان خسته‌به‌رده‌م وه‌زیری دارایی
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك داواكاری و پێداویستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان خسته‌به‌رده‌م وه‌زیری دارایی كه خۆی له دروستكردنی بیناو پێداویستی بنكه‌و باره‌گای مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌و دو فیرقه نوێیه ده‌بینیه‌وه كه له ئێستادا له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له قۆناغی مه‌شق و ڕاهێناندان، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی هێزێكی نیشتیمانی له ژێر سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.