خه‌ندان-
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا عێراق و هه‌رێم به قۆناغێكی بێ متمانه‌ی سیاسی و دابڕانی لایه‌نه سیاسیه‌كاندا تێده‌په‌ڕن و هێشتا كات ماوه كورد نێوماڵی خۆی ڕێكبخاته‌وه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به یه‌ك پاكێج بڕۆنه‌وه به‌غدا بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حاكم قادر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له شاری سلێمانی حاكم قادر حه‌مه‌جان به یاوه‌ریی حاكم محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی سه‌ردانی باره‌گای حزبی شیوعی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن د.كاوه مه‌حمود سكرتێری گشتی و سوبحی مه‌هدی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و عوسمان زیندانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پێشوازیان لێكرا، سه‌ره‌تا دۆخی سیاسیی هه‌رێم و عێراق و پێشهاته نوێیه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش خرانه‌به‌ر باسه‌وه.
له‌ئێستادا عێراق و هه‌رێم به قۆناغێكی بێ متمانه‌ی سیاسی و دابڕانی لایه‌نه سیاسیه‌كاندا تێده‌په‌ڕن
حاكم قادر ڕایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه له‌ئێستادا عێراق و هه‌رێم به قۆناغێكی بێ متمانه‌ی سیاسی و دابڕانی لایه‌نه سیاسیه‌كاندا تێده‌په‌ڕن و هێشتا كات ماوه كورد نێو ماڵی خۆی ڕێكبخاته‌وه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به یه‌ك پاكێج بڕۆنه‌وه به‌غدا بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌لی كوردستان".
پێویسته خاڵی ھاوبه‌شی ھه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ھه‌رێمی كورستان بێت
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێویسته خاڵی ھاوبه‌شی ھه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ھه‌رێمی كورستان بێت و ئه‌م قۆناغه پێویستی به یه‌كگرتویی و یه‌كڕیزی هه‌یه و ئه‌گه‌ر یه‌كگرتو و یه‌كڕیز نه‌بێت، ده‌بێت چاوه‌رێی بڕیاری تریش بین له‌دژی گه‌لی كوردستان، بۆیه كار‌و كاردانه‌وه و موزایه‌ده‌كردن له دژی یه‌كتر بێ سوده و زیانی گه‌وره به دۆزی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت."
هه‌میشه جه‌خت له په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا حاكم قادر باسی له‌وه‌شكردوه، "وه‌ك یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هه‌میشه جه‌خت له په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پڕه‌نسیپی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان به شێوه‌یه‌ك پرسی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان هه‌وێنی به‌هێزكردنی گوتار و پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بێت له پێناو باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادییه‌كان و حوكمڕانیه‌كی باشتر".