خەندان-
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکرایەسەر دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە شاری ئیسفەهانی ئێران، رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئیسفەهانەوە بوە".
ئیسرائیل بەدرۆن دامەزراوەی بەرگری ئێرانی بەئامانج گرت
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا
بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی باوەڕپێکراوی ئەمریکاوە دەستیانکەوتوە، "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئیسفەهانەوە بو کە ژمارەیەک دامەزراوەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی بەئامانج گرت".
کاردەکەین بۆ چۆنیەتی لەناوبردنی خەونی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئیسرائیل لەرێگەی ژمارەیەک درۆنەوە دامەزراوەی بەرگری ئێرانی کردوەتە ئامانج، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ چۆنیەتی لەباربردنی خواستی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم".
ئەمڕۆ لە شاری ئیسفەهان له ناوەڕاستی ئێران تەقینەوەیەک لە دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی ئهو وڵاته رویدا و وەزارەتی بەرگری و هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش رایگەیاند، هێرشهكه لهلایهن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانهوه ئهنجامدراوه و شكستیهێناوه.
کێشەیەکی بۆ دامودەزگا و چالاکییەکانی کۆمەڵگەکە دروست نەکردوە
وەزارەتی بەرگریی ئێران دانی بەوەدا ناوە، سەربانی یەکێک لە کارگەکان زیانی بەرکەوتوە، بەڵام "کێشەیەکی بۆ دامودەزگا و چالاکییەکانی کۆمەڵگەکە دروست نەکردوە."