خه‌ندان-
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بژارده‌یه‌كی خسته به‌رده‌م محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار و رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات زاڵ بێت به‌سه‌ر كارتی ئابوری‌دا دوای شكستی له شه‌ڕی نه‌رم دژی عێراق".
فازڵ كه‌سار سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، "حكومه‌ت له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار كۆنتڕۆڵ بكات، پێویسته ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سه‌ر به ئه‌مریكان له‌ناو حكومه‌تی عێراقدا ئاشكرا بكات و پاشان دوریانبخاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رپرسانه‌ی فه‌رمان له واشنتنه‌وه وه‌رده‌گرن، له‌كاتێكدا ئه‌و به‌رپرسانه له‌ناو بانكی ناوه‌ندی عێراق و وه‌زاره‌تی داراییدا ئاماده‌ن".
پێویسته حكومه‌ت بڕیاری به‌هێز له دژی ئه‌وان بدات بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانی دۆلار كۆنتڕۆڵ بكات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویسته حكومه‌ت بڕیاری به‌هێز له دژی ئه‌وان بدات بۆئه‌وه‌ی قه‌یرانی دۆلار كۆنتڕۆڵ بكات، چونكه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا لاوازی له ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت ده‌رده‌خات".
ئه‌مریكا ئاڕاسته‌ی چاوه‌كانی به‌ره‌و كارتی ئابوری گۆڕیوه
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "ئه‌مریكا دوای شكستی له شه‌ڕی نه‌رم له دژی عێراق، ئاڕاسته‌ی چاوه‌كانی به‌ره‌و كارتی ئابوری گۆڕیوه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆوه بینی و به‌های 100 دۆلار 166 هه‌زار دیناری تێپه‌ڕاند.