خه‌ندان-
پارێزگاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به چاودێری بازاڕ و پشكنین و كۆنتڕۆڵی جۆری خۆراك و كوالێتی ده‌رمان رایگه‌یاند، "ئامانجی ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم پاراستنی كوالێتی ده‌رمان و ته‌ندروستی هاونیشتمانیانه، بۆیه ده‌مانه‌ویت باشترین و به‌رزترین كوالێتی ده‌رمان له شاره‌كه‌مان و هه‌رێمی كوردستان دابینبكرێت و ڕێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌درێت به‌ده‌ر له رێنماییه زانستی و یاساییه‌كان هاورده‌ی ده‌رمان بكات".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به سه‌ر په‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی هه‌مانگی و به‌دواچونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و یاریده‌ده‌ری پارێزگار و قائیمقامی ناوه‌ند و به‌ڕێوبه‌رانی گشتیی ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگا، له دیوانی پارێزگا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به چاودێری بازاڕ و پشكنین و كۆنتڕۆڵی جۆری خۆراكی به‌رهه‌م هاتو و هاورده‌كراو و كوالێتی ده‌رمان به‌ڕێوه‌چو.
ڕێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌درێت به‌ده‌ر له رێنماییه زانستی و یاساییه‌كان هاورده‌ی ده‌رمان بكات
پارێزگاری هه‌ولێر له باره‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان جه‌ختی له هه‌وڵی به‌رده‌وامی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه به تایبه‌تی كۆنتڕۆڵی جۆری، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاوڵاتیان و وتیشی، "ئامانجی ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێم پاراستنی كوالێتی ده‌رمان و ته‌ندروستی هاونیشتمانیانه، بۆیه ده‌مانه‌ویت باشترین و به‌رزترین كوالێتی ده‌رمان له شاره‌كه‌مان و هه‌رێمی كوردستان دابینبكرێت و ڕێگه به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌درێت به‌ده‌ر له رێنماییه زانستی و یاساییه‌كان هاورده‌ی ده‌رمان بكات و هه‌مو جۆره ده‌رمانێكی نایاسایی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستییان به‌سه‌ردا بگیرێت".
لیژنه‌كان كار له سه‌ر ته‌ندروستی و كوالێتی خۆراك بكه‌ن
سه‌باره‌ت به چاودێری بازاڕ و پشكنین و كۆنتڕۆڵی جۆری خۆراكی به‌رهه‌مهاتو و هاورده‌كراو، پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، "لیژنه‌كان كار له سه‌ر ته‌ندروستی و كوالێتی خۆراك بكه‌ن و له هه‌ڵمه‌تی چاودێریكردنی بازاڕ و پشكبینه‌كانیان به‌رده‌وام بن، به تایبه‌ت له قوتابخانه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ی كه خۆراكی تێدا ئاماده‌ده‌كرێت و پێشكه‌شی هاوڵاتییانی ده‌كرێت، له هه‌رشوێنێك خۆراكی خراپ و ماوه به‌سه‌رچو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا ڕێكاری توندی یاسای له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه و خاوه‌نكه‌ی بكرێت، ته‌ندروستی هاوڵاتییان لای ئێمه له سه‌روی هه‌مو شتێكه‌وه‌یه".
هاوڵاتیان هاوكاری تیمه‌كان بن و له هه‌ر شوێنێك ده‌رمانی كوالێتی خراپ و خۆراكی خراپ و ماوه به سه‌رچویان بینی تیمه‌كانی لێئاگاداربكه‌نه‌وه
له كۆتایيشدا، پارێزگاری هه‌ولێر داوای له هاوڵاتیان كرد، هاوكاری تیمه‌كان بن و له هه‌ر شوێنێك ده‌رمانی كوالێتی خراپ و خۆراكی خراپ و ماوه به سه‌رچویان بینی تیمه‌كانی لێئاگاداربكه‌نه‌وه و ببنه به‌شێك له به كلتوركردنی كوالێتی خۆراك و ده‌رمان.