خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، بۆردومانی نه‌خۆشخانه‌كان له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیاوه به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌كانی نۆڤۆیدار و نۆڤایا كاخۆڤكا تاوانی جه‌نگه و پێویسته ڕێكخه‌ران و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه‌ی كیێڤ سزا بدرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بۆردومانی به ئه‌نقه‌ست بۆ سه‌ر دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانی مه‌ده‌نی و كوشتنی هاوڵاتیانی بێ تاوان، تاوانی جه‌نگی قورسه بۆ ڕژێمی كیێڤ و ئاغا ڕۆژئاواییه‌كانی.
هه‌مو ئه‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به كیێڤه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن بێ سزا نامێننه‌وه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هه‌مو ئه‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به كیێڤه‌وه له‌ژێر چاودێری ڕۆژئاوادا ئه‌نجام ده‌درێن، بێ سزا نامێننه‌وه، ڕێكخه‌ر و ئه‌نجامده‌ره‌كانیان به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن".
هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی روسیان
هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی روسیان، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی كۆماری گه‌لی لوهانسك و دۆنێتسك، زاپۆرۆژیا و خێرسن.
له‌دواین راگه‌یه‌ندراوێكیشدا، نوێنه‌رایه‌تی كۆماری گه‌لی دۆنێتسك له ناوه‌ندی به‌دواداچون و تۆماركردنی تاوانه‌كانی جه‌نگ كه له لایه‌ن ئۆكرانیا ئه‌نجامدراوه بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانی كیێڤ له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردودا 16 جار خاكی كۆماری دۆنێتسكیان بۆردومان كردوه و له ناوچه‌ی نیكیتۆڤسكی گۆرلۆڤكا و ئه‌لێكساندرۆڤكا سێ هاوڵاتیی مه‌ده‌نی بریندار بون".