پۆلیسی هەڵەبجە: دەستمان بەسەر ژمارەیەک چەک و فیشەکدا گرت

05:46 - 29/01/2023

1523جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی سنور لە سنوری تەوێڵە دەستیانبەسەر ژمارەیەک چەک و فیشەکدا گرت و رادەستی هێزەکانی پۆلیسیان کرد، دواتریش ئەو چەک و فیشەکانە رەوانەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کران.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە هەڵەبجە بە خەندان-ی راگەیاند، فەوجی دوی پاسەوانی سنوری هەڵەبجە، لەسنوری شارەدێی تەوێڵە دەستیان گرت بەسەر 15 دەمانچەی جۆری تورکی و 13 چەکی جۆری کلاشینکۆف.

رادەستی بنکەی پۆلیسی تەوێڵەکران
ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها هێزەکانی پاسەوانی سنور دەستیان بەسەر سێ هەزار و 500 فیشەکی دەمانچەشدا گرتوە و سەرجەم چەک و فیشەکەکان، رادەستی بنکەی پۆلیسی تەوێڵە کران.
ئەو چەک و فیشەکانە رەوانەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کراون
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، لەئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە رێکخراوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە، دەستیان بەسەرداگیرا و بڕیاردرا بەڕەوانەکردنیان بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.
                                          

نیشانەکردن

هەڵەبجە