خه‌ندان-
ئۆکرانیا سزای بەسەر 182 کۆمپانیای روسیا و بیلاڕوسیا و سێ کەسی دیکەدا سەپاند، ئەوەش دوایین هه‌نگاوی ڤۆلۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆكرانیایه له‌زنجیرەیەک رێكاردا بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ مۆسکۆ و مینسک.
ڤۆلۆدیمێر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆكرانیا لە وتارێکی ڤیدیۆیدا رایگه‌یاند، "موڵک و ماڵی ئەوان لە ئۆکرانیا بلۆككراون، موڵک و ماڵی ئەوان لە ڕێوشوێندا بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەمان بەکاردەهێنرێت".
سزاكه به‌سه‌ر 182 کۆمپانیای روسیا و بیلاڕوسیا و سێ کەسی دیکەدا جێبه‌جێ ده‌كرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سزاكه به‌سه‌ر 182 کۆمپانیای روسیا و بیلاڕوسیا و سێ کەسی دیکەدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه یارمه‌تیده‌ری حكومه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌یانن.
کۆمپانیا سزادراوەکان زیاتر سەرقاڵی گواستنەوەی بارهەڵگر و بەکرێدانی ئۆتۆمبێل و مادەی کیمیایین
بەگوێرەی ئەو لیستەی ئەنجومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانی ئۆکرانیا بڵاویکردوه‌تەوە، کۆمپانیا سزادراوەکان زیاتر سەرقاڵی گواستنەوەی بارهەڵگر و بەکرێدانی ئۆتۆمبێل و بەرهەمهێنانی مادەی کیمیایین.
ئۆکرانیا لە دوای دەستپێکردنی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە مانگی (شوبات/2)ی ساڵی ڕابردوەوە سزای بەسەر سەدان کەس و کۆمپانیای ڕوسیا و بیلاڕوسیادا سەپاندوە.