خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بڕێكی زۆر دۆلار له ناو بانكی ناوه‌ندی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه، به‌ڵام بانكه‌كان خۆیان له كڕینی دۆلار له‌و بانكه به‌دور ده‌گرن.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "مسته‌فا غالب موخیف پارێزگاری پێشوی بانكی ناوه‌ندی، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی ئاگاداركردۆته‌وه، له بونی بڕه پاره‌یه‌كی زۆری دۆلار كه له‌به‌رده‌ستدایه له‌ناو بانكی ناوه‌ندی".
بانكه‌كان له زیادكردنی دراودا نایه‌ن پاره له بانك وه‌ربگرن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بانكه‌كان له زیادكردنی دراودا نایه‌ن پاره له بانك وه‌ربگرن، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كان، هه‌ر بۆیه پێویسته 500 هه‌زار دۆلار بۆ بازرگانان دابینبكه‌ین له‌كاتی دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و هاورده‌كردنی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه".
پێویسته پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌زمونی دراو و په‌یوه‌ندی دارایی گه‌وره‌ی هه‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویسته پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌زمونی دراو و په‌یوه‌ندی دارایی گه‌وره‌ی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له هه‌نگاوه پێویسته‌كاندا كه له ڕێگه‌یه‌وه به‌های دۆلار بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخێكی سه‌قامگیری خۆی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی".
پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاریدا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوی دۆلاری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ چوار بانك ڕابگرێت، هه‌روه‌ها رێگه‌پێدانی ده‌ركرد بۆ مامه‌ڵه‌كردن به دراوی دیكه هاوشێوه‌ی دۆلار.