خه‌ندان-
پیاوێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به، له‌به‌رامبه‌ر سوتاندنی قورئانی پیرۆز، داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به پۆلیس كرد بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك و سوتاندنی ئینجیل و ته‌ورات له ناوه‌ندی ستۆكهۆڵمی پایته‌خت.
پۆلیس بۆ ماڵپه‌ڕی "ئه‌لكۆمپس"ی سویدی پشتڕاستیكرده‌وه، داواكارییه‌ك بۆ كۆبونه‌وه به مه‌به‌ستی سوتاندنی كتێبی پیرۆزی ته‌وراتیان پێگه‌یشتوه، داواكارییه‌كه هێشتا له ژێر پێداچونه‌وه‌دایه".
ڕۆژنامه‌ی "داگێنس نیهێته‌ر" ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پیاوێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ بڵاوكرده‌وه كه داواكارییه‌كی هاوشێوه‌ی پێشكه‌ش كرد بۆ سوتاندنی ته‌ورات له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له ستۆكهۆڵم، هه‌روه‌ها سوتاندنی كتێبی پیرۆزی ئینجیل له گۆڕه‌پانی سێرگالتوری له ناوه‌ڕاستی ستۆكهۆڵم.
سوتاندنی كتێبی پیرۆز قێزه‌ونه، به‌ڵام من توڕه‌م و ئه‌م كاره ده‌كه‌م
ئه‌و پیاوه به ڕۆژنامه‌كه‌ی وتوه، "سوتاندنی كتێبی پیرۆز قێزه‌ونه، به‌ڵام من توڕه‌م و ئه‌م كاره ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته وروژێنم".
نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئیسلامی له سۆده‌رماڵم په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم و داوایان لێكردم ئه‌و كاره نه‌كه‌م
پیاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئیسلامی له سۆده‌رماڵم په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم و داوایان لێكردم ئه‌و كاره نه‌كه‌م، ده‌ڵێن دژی ئیسلامه و من نوێنه‌رایه‌تی موسڵمانان ناكه‌م كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل كۆپییه‌كی ته‌ورات ده‌سوتێنم، باشه من نوێنه‌رایه‌تی خۆم ده‌كه‌م".
ده‌زگای رۆژنامه‌وانی كۆمبس كه ده‌زگایه‌كی عه‌ره‌بیه و له سوید و باكوری ئه‌وروپا كاره‌كانی ده‌كات نامه‌یه‌كی له كه‌سێكه‌وه پێگه‌یشت كه ده‌ڵێت، "چه‌ند جارێك هه‌وڵیداوه مۆڵه‌تی سوتاندنی ته‌ورات له ستۆكهۆڵم له ساڵیادی هۆلۆكۆست وه‌ربگرێت، تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی له پۆلیسه‌وه وه‌رنه‌گرتوه".
ڕاسموس پالودان، سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی توندڕەو رۆژی شەممەی رابردو لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە پایتەختی سوید، ئاگری لە کۆپییەکی (قورئان) بەردا و ئەوەش ناڕەزایی مسوڵمانانی لە سەرانسەری جیهاندا لێکەوتەوە.