خه‌ندان-
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو داخراون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌نافه‌رمی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كان به‌رده‌وامن، له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 163 هه‌زار و 250 دینار و له‌بازاڕه‌كانی عێراقیش به 161 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 163 هه‌زار و 250 دینار، له‌كاتێكدا دوێنێ 100 دۆلار به 163 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌ئێستاشدا ئه‌و نرخه به‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه.
له عێراق به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 161 هەزار دینار
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان،
ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به 161 هەزار دینار.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی زیاتر له دو هه‌فته‌یه به‌رده‌وام به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌گۆڕاندایه و به‌های 100 دۆلاریش گه‌یشته 167 هه‌زار دینار كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردودا، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی عێراق و بانكی ناوه‌ندی ژماره‌یه‌ك رێكاریان بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار گرته‌به‌ر.