خه‌ندان-
ئیلۆن مه‌سك، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی سپه‌یس ئێكس رایگەیاند، ناوی خۆی لە هەژمارەكەی لە تویتەر گۆڕیوە، ئێستا تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رێگەی پێنادات دوبارە ناوەكەی بگۆڕێت و چاكی بكاتەوە.
ئیلۆن مه‌سك له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ناوی خۆی تویته‌ر بۆ (Mr. Tweet) گۆڕیوه، به‌ڵام ئێستا تویته‌ر ڕێگه‌ی پێنادات بیگۆڕێته‌وه و ناوه‌كه‌ی خۆی بنوسێته‌وه".".
ڕۆژنامه‌نوس پاتریك مه‌كگی له لێدوانێكدا له‌سه‌ر تویته‌كه‌ی ئیلۆن مه‌سك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "پارێزه‌رانی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی تێسلا كه سكاڵایان له‌سه‌ر مه‌سك تۆمار كردوه به هه‌ڵه ناویان لێناوه (Mr. Tweet)، بۆیه له‌م هه‌فته‌یه‌دا چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام بكه".
به‌داخه‌وه‌م كه هیچ تۆمارێك له‌م بابه‌ته‌دا نییه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌داخه‌وه‌م كه هیچ تۆمارێك له‌م بابه‌ته‌دا نییه، به‌ڵام مه‌سك وه‌ڵامی دایه‌وه، " Mr. Tweet" هه‌موان له هۆڵی دادگا پێكه‌نین، پاشان ماسك وتی، "ئه‌مه له ڕاستیدا زۆر ورده".
زۆرجار مه‌سك به درێژایی ڕۆژ له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی جۆراوجۆر تویت ده‌كات
زۆرجار مه‌سك به درێژایی ڕۆژ له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی جۆراوجۆر تویت ده‌كات، له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوشدا، "پڕۆفایلی تویته‌ر"ی بڵاوكرده‌وه، كه ئاشكرای ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌دا بگرێت له پشت په‌رده‌وه چی ڕویداوه.
دۆسیه‌كانی تویته‌ر له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌رانی ئازاده‌وه بڵاوكرانه‌وه، كه ده‌ستڕاگه‌یشتنێكی بێ وێنه‌یان بۆ ئه‌رشیفی ناوخۆیی تویته‌ر پێدرا.