خه‌ندان-
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و ئه‌فسه‌ری جێبه‌جێكردنی یاسا، گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌بێ ئه‌ركی فه‌رمی قه‌ده‌غه‌كراوه و رێگه‌یان پێ‌نادرێت.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تێلیگرام بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ چه‌ند فه‌رمانێكی گرنگم واژۆكرد، بڕیارێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌رگریی نیشتمانی كه په‌یوه‌سته به ڕۆیشتنی به‌رپرسان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی حكومی له حكومه‌تی ناوه‌ند و ئاسته جیاوازه‌كانی حكومه‌تی خۆجێی ده‌گرێته‌وه".
بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانن له ویلایه‌ت و حكومه‌تدا كار بكه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌فسه‌رانی جێبه‌جێكردنی یاسا، نوێنه‌رانی خه‌ڵك، داواكاری گشتی و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌توانن له ویلایه‌ت و حكومه‌تدا كار بكه‌ن".
ئه‌گه‌ر ئێستا بیانه‌وێت پشو بده‌ن، ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ی خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت پشویان پێده‌درێت
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌گه‌ر ئێستا بیانه‌وێت پشو بده‌ن، ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ی خزمه‌تی ده‌وڵه‌ت پشویان پێده‌درێت، به‌رپرسانیش چیتر ناتوانن بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پشو یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی ناحكومی".
حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا ڕێكاری به‌زاندنی سنور په‌ره‌پێبدات
ده‌شڵێت، "حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژدا ڕێكاری به‌زاندنی سنور په‌ره‌پێبدات، به‌جۆرێك ته‌نها گه‌شتێكی فه‌رمی هۆكاری ڕۆیشتنی فه‌رمانبه‌رانی حكومی دیاریكراوبێت رێگه‌ی پێده‌درێت".
به‌گوێره‌ی ئه‌و فه‌رمانه قه‌ده‌غه‌كردنی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌زیره‌كان، جێگره‌كانیان و نوێنه‌ری حزبه‌كان، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه‌كان و جێگره‌كانیان، به‌رپرسی نوسینگه‌ی زلێنسكی و جێگره‌كانیان، سه‌رۆكی وه‌زاره‌تی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت و سوپای ئۆكرانیا و جێگره‌كانیان، چاو‌دێر و نوێنه‌ران و سه‌رۆكه‌كان ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارانی دیكه و سه‌رۆكی به‌شه پێكهاته‌ییه‌كانی ده‌زگاكانی حكومه‌ت و دادوه‌ر و داواكاری گشتی و هه‌مو ئه‌و به‌رپرسانه ده‌گرێته‌وه كه پارێزبه‌ندیان هه‌یه.