خه‌ندان-
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌رەوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌رده‌وامده‌بن له سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر روسیا و تا دوا هه‌نگاویش پشتگیری له كیێڤ ده‌كه‌ن و "روسیا له‌ڕوی ئابورییه‌وه بارودۆخی باش نییه و نرخی نه‌وتی ئه‌و وڵاته ئێستا به 50% كه‌متر له نرخی خۆی ده‌فرۆشرێت".
جۆزێف بۆریڵ به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌رەوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، تا دوا هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌رده‌وامده‌بن له پشتگیريكردن و هاوكاریكردنی كیێڤ و له‌روی ره‌وانه‌كردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیش كارئاسانی تەواو ده‌كه‌ن.
ئێمه به هه‌مو توانامانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا
وتیشی، "ئێمه به هه‌مو توانامانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا و له پێشنیاره‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ئاشتییه‌كی دادپه‌روه‌رانه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كپارچه‌یی خاك و سنوره دانپێدانراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كیێڤ".
روسیا ده‌ستی به‌م هێرشانه‌كرد و ده‌بێت باجه‌كه‌شی بدات
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌رەوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا باسی له‌وه‌شكردوه، "روسیا بڕیاری ده‌ستپێكردنی ئه‌م جه‌نگه‌ی داوه و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێلكرد و ده‌ستدرێژیكرده سه‌ر سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆکرانیا و ده‌بێت باجه‌كه‌شی بدات".
یه‌كێكی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه له سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر روسیادا
ئاشكراشیكرد، "له‌سه‌ر پاكێجی حه‌وته‌می پشتیوانی بۆ ئۆكرانیا
ڕێككه‌وتین و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه له سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر روسیا، دۆخی ئابوری روسیاش له روی فرۆشتنی نه‌وته‌وه باش نییه و نرخی نه‌وتی ئه‌و وڵاته به 50% كه‌متر له نرخی خۆی ده‌فرۆشرێت".