خه‌ندان-
تێدی هۆبس-ی ته‌مه‌ن سێ ساڵ و نۆ مانگ به‌هۆی ئه‌و دانایی و ئاسته زیره‌كییه‌ی هه‌یه‌تی توانی ببێته ئه‌ندامی رێكخراوی مێنسا بۆ به‌هره‌داران، هەروەها توانی لە تاقیکردنەوەی ئاستی زیرەکیدا لە کۆی 160 خاڵ 139 خاڵ كۆبكاته‌وه، ئەو منداڵە ده‌توانێت به حه‌وت زمانی جیاواز بدوێت و هه‌ژماركردن ئه‌نجامبدات.
رۆژنامەی Independentی بریتانی بڵاویكرده‌وه، منداڵێكی بریتانی توانی سه‌ركه‌وتنێكی سه‌رنجڕاكێش به‌ده‌ستبهێنێت به‌وه‌ی ببێته دوه‌م بچوكترین ئه‌ندام له رێكخراوی مێنسا بۆ كه‌سه زۆر داناكان كه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن ببنه ئه‌ندام كه خاوه‌ن زیره‌كییه‌كی زۆرن.
ده‌توانێت به حه‌وت زمانی جیاواز هه‌ژماركردن ئه‌نجامبدات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تێدی هۆبس-ی ته‌مه‌ن سێ ساڵ و نۆ مانگ توانی به‌هۆی ئه‌و توانا و به‌هره ناوازه‌یه‌ی هه‌یه‌تی ببێته ئه‌ندامی رێكخراوی مێنسا، چونكه ده‌یتوانی به حه‌وت زمانی جیاواز بخوێنێته‌وه و هه‌ژماركردن ئه‌نجامبدات.
ده‌توانێت له ژماره یه‌ك تا 100 به حه‌وت زمانی جیاواز بژمێرێت
Independent باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و دانا بچكوکە ده‌توانێت له ژماره یه‌ك تا 100 به حه‌وت
زمانی جیاواز بژمێرێت كه زمانی ماندارین، وەیڵز، فڕه‌نسی، ئیسپانی و ئه‌ڵمانی لەو زمانانەن کە ده‌یزانێت.
له تاقیكرده‌وه زیره‌كی مێشكدا له كۆی 160 خاڵ 139 خاڵی كۆكردەوه
تێدی هۆبس توانی له تاقیكرده‌وه زیره‌كی مێشكدا له كۆی 160 خاڵ 139
خاڵ كۆبكاته‌وه و ئەوەش وایكرد كه دایك و باوكی به‌و توانایه سه‌رسام بكات.