خه‌ندن-
سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵندا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر حكومه‌ت و به‌رپرسانی بەرلین دروستكردوه تا ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن بۆئه‌وه‌ی تانكی په‌ره‌پێدراوی ڵێپرد-2ی ئەڵمانی بۆ كیێڤ بگوازرێته‌وه و "ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر بۆچونی ئێستای بێت، ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و تانكانه‌ی كه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆمانمان دابینكردوه ره‌وانه‌ی کیێڤی بكه‌ین".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Fox News، ماتێیۆش مۆراڤیسكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵندا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان ده‌ده‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا رازی بكه‌ن هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكات، به‌تایبه‌تیش تانکی ڵێپرد-2.
ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و تانكانه‌ی كه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆمانمان دابینكردوه ره‌وانه‌ی کیێڤ-ی بكه‌ین
وتیشی، "ئه‌گه‌ر به‌رلین له‌سه‌ر ناردنی تانكه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئۆكرانیا رەزامه‌ندی ده‌رنه‌بڕێت، ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و تانكانه‌ی كه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆمانمان دابینكردوه ره‌وانه‌ی ک
یێڤی بكه‌ین".
له چوارچێوه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه بچوكه‌دا پێكه‌وه ئه‌و تانكانه‌ی وڵاته‌كه‌مان كه له جۆری ڵێپرد-2ن ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین
سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵندا باسی له‌وه‌شكردوه، "ده‌مانه‌وێت به‌رپرسانی به‌رلین ره‌زامه‌ندی و ئامادده‌ی خۆیان ده‌رببڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تانكی پێشكه‌وتوی ڵێپرد-2 ره‌وانه‌ی كیێڤ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بۆچونی ئێستایان سوربن، ئه‌وا له چوارچێوه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه بچوكه‌دا پێكه‌وه ئه‌و تانكانه‌ی وڵاته‌كه‌مان كه له جۆری ڵێپرد-2ن ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین".
ته‌واوی هه‌وڵی خۆمانمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر به‌رپرسانی به‌رلین دروست بكه‌ین
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ته‌واوی هه‌وڵی خۆمانداوه بۆئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر به‌رپرسانی به‌رلین دروستبكه‌ین تا چه‌كی قورس‌تر و مۆدێرن و تانكی پهرپێدراوهی ڵێپرد-2 بۆ ئۆكرانیا ره‌وانه بكه‌ن و به‌شداری سه‌ركه‌وتنی كیێڤ و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیركاری بكه‌ن".
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ینی زیاتر له 50 وڵاتی هاوپه‌یمان و پاڵپشتیكاری ئۆكرانیا له ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه و هه‌وڵیاندا ئه‌ڵمانیا رازی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی تانكی په‌ره‌پێدراوی ڵێپرد-2 بۆ ئۆكرانیا بگوازێته‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌رلین قایل بكه‌ن و تا ئێستا ئه‌ڵمانیا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه هەڵنەکردوە.
تانكی ڵێپرد-2 كه له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه دروستده‌كرێت، یه‌كێكه له پهرهپێدراوترن تانكه‌كان و پاش تانكی ئهیبرامز-ی ئه‌مریكی به یه‌كێك له به‌هێزترین تانكه‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌م تانكه توانای هه‌یه 500 كیلۆمه‌تر بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن به‌ره‌و به‌ره‌كانی پێشه‌وه بڕوات.