خه‌ندان-
بیركاریناس و زانایه‌كی هاوكێشه و پێشبینیه جیهانییه‌كان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ساڵی 2027 تا ساڵی 2032 یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ساڵی 2027ش ئه‌مریكا وه‌ك وڵاتێکی زلهێزی جیهان نامێنێته‌وه، "له ساڵی 2025 تا ساڵی 2027ش روسیا به‌سه‌ر كیێڤ-دا سه‌رده‌كه‌وێت و ئه‌م جه‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێدەهێنێت".
موحەمه‌د سدیق ئه‌فغان، بیركاریناس و زانای هاوكێشه و پێشبینیه جیهانییه‌كان پاش ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، "هاوڵاتیان وا تێده‌گه‌ن كه ئه‌و شتانه‌ی له ده‌وروبه‌ریان روده‌دات به رێكه‌وته، منیش ده‌مه‌وێت بۆیان بسه‌لمێنم كه بیركاراریانه ده‌كرێت پێشبینی ئه‌و شتانه بكرێن، چونكه له‌ده‌وروبه‌رمان پێشتر رویانداوه و له‌ڕێگه‌ی هاوكێشه‌ی بیركاری و تێگه‌یشتن له ژماره و لێكدانه‌وه بیركارییه‌كان ده‌كرێت پێشبینیان بۆ بكه‌ین".
ساڵی 1989 پێشبینی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كرد و له ساڵی 2013 پێشبینی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای كرد
سدیق ئه‌فغان، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له زانایان به "میچایڵ دی نۆسترده‌یم، زانای فه‌له‌كناس و لێكۆڵه‌ر و نوسه‌ری كتێبی پێشبینییه‌كان-ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك" ناسراوه، له‌ساڵی 1989 له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا پێشبینی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كردبو و له ساڵی 2013 پێشبینی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای كردبو، ئه‌وه‌ش شه‌ش ساڵ پێش ئه‌وه‌ی جیهان بچێته ناو ئه‌زمونی ژیان و كاری دوره ده‌ست و ئه‌لیكترۆنیاته‌وه، پێشبینیه‌كانیشی له رێگه‌ی هاوكێشه‌ی بیركاری و لۆگاریتمییه‌كانه‌وه‌یه.
پێشبینیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تاك 100% به پشتبه‌ستن به هاوكێشه بیركارییه‌كان
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، سدیق ئه‌فغان ده‌ڵێت، "ڕێژه‌ی ڕه‌وایه‌تی و راستی پێشبینییه‌كانی كه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكێشه‌ی بیركاری و لۆگاریتمی ئه‌نجامده‌درێن، له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سی ئه‌گه‌ری رودانی پێشبینیه‌كان نزیكه له 100%، له كاتێكدا بۆ تاك وڵاته‌كان له نێوان 70 بۆ 80% دایه، بۆ جیهانیش به گشتی ده‌گاته 60%".
ساڵی 2027 ئه‌مریكا وه‌ك زلهێزێكی جیهان نامێنێته‌وه و مۆسكۆش به‌سه‌ر كیێڤدا سه‌رده‌كه‌وێت
له‌سه‌ر نوێترین پێشبینییه‌كانیش تا ساڵی 2058 ئه‌م ماتماتنیكناسه باسی له‌وه‌كردوه، "خاڵی وه‌رچه‌رخانی جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا له ساڵی 2025وه ده‌ستپێده‌كات، هه‌وه‌ها له ساڵی 2027دا ئه‌مریكا وه‌ك زلهێزێكی جیهان نامێنێته‌وه و مۆسكۆ له 2027 به‌سه‌ر كیێڤدا سه‌رده‌كه‌وێت و جه‌نگه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێده‌هێنێت".
ساڵی 2027 تا ساڵی 2032 یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ساڵی 2027 تا ساڵی 2032 یه‌كێتی ئه‌وروپا
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌ڕوخێت، ئه‌گه‌ری سه‌هه‌ڵدانی جه‌نگی ئه‌تۆمی تا ساڵی 2055 رونادات و ئه‌گه‌ر روشبدات تا ئه‌و ساڵه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رونادات، جه‌نگ و ململانێیه‌كی دیكه دێته ئاراوه و ئه‌وه‌ش جه‌نگی كۆمپیوته‌ره له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت و شه‌ڕی زانیارییه‌كان دەبێت".