خه‌ندان-
كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی وەڵامدانه‌وه‌ی توند و كشانه‌وه له رێككه‌وتنی "قه‌دغه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی" ده‌كات، ئه‌گه‌ر یەکێتی ئەوروپا پەرلەمانی یه‌كێتییه‌كه له بڕیاری ناساندنی سوپای پاسداران به "تیرۆریست" پاشگه‌ز نه‌كاته‌وه.
پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنێکی داخراودا کە حسێن ئەمیر عەبدولله‌هیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران ئامادەی بون، بڕیارەکەی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە دانانی "سوپای پاسداران" لەناو لیستی ڕێکخراوە "تیرۆریستییەکان"، تاوتوێی کرد و دواتریش ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بەشداریی کرد.
ئێران ئاماژەی بە چەند بژاردەیەک کردوه، لەوانە بەئامانجگرتنی کارمەندانی سەربازی ئەوروپی لە ناوچەکە
به‌پێی رۆژنامه‌ی
شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، ئێران ئاماژەی بە چەند بژاردەیەک کردوه، لەوانە بەئامانجگرتنی کارمەندانی سەربازی ئەوروپی لە ناوچەکە، کشانەوە لە پەیمانی قه‌دغه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و هەروەها رێگریکردن لە کەشتییە ئەوروپییەکان كه بە گەروی هورمزدا تێده‌په‌رن، ئەگەر یەکێتی ئەوروپا پەرلەمانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌بڕیارەکەی بۆ ناساندنی سوپای پاسداران پاشگەز نەکاتەوە كه خستیه "لیستی تیرۆره‌وه".
18ی ئه‌م مانگه پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا سوپای پاسدارانی خستە نێو لیستی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا
18ی ئه‌م مانگه،
پەرلەمانی یه‌كێتی ئەوروپا له‌باره‌ی راپۆرتێکی تایبەت بە سیاسەتی دەرەوەی یەکێتییه‌كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوپای پاسداران بە هێزە جیاوازەکانییەوە بخرێنە نێو لیستی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا، کە بە "لیستی تیرۆری یەکێتیی ئەوروپا" ناوده‌برێت.
رێگریکردن لە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ چونە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەکان یەکێکە لە بژاردەکان
حسێن ئەمیر عەبدولله‌هیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێکدا په‌یوه‌ست به وه‌ڵامی تاران بۆ ئه‌و بڕیاره، رایگه‌یاند، "هەر کارێک بۆ وەڵامدانەوەی ئەوروپا ئەگەری هەیە، رێگریکردن لە پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ چونە ناو دامەزراوە ئەتۆمییەکان یەکێکە لە بژاردەکانی وەڵامدانەوە، لەبارەی پۆلێن‌کردنی سوپای پاسداران وەک قەوارەیەکی تیرۆریستی".
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا نادەن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە پەراوێزی کۆبونەوەیەکی داخراو لە پەرلەمانی وڵاته‌كه‌ی کە حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران ئامادەی بو، وتی، جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا پێی ڕاگەیاندوە کە "یه‌كێتیه‌كه هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەوروپا نادات"، وتیشی، "ئەگەر هەڵوێستی ئەوروپا گۆڕانكاری تیایدا نەکرێت، ئەوا ئه‌گه‌ره‌كانی هەر ڕێوشوێنێکی بەرپەرچدانەوە كراوه‌یه".
عەبدوللـه‌هیان به‌دوری نه‌زانی كه وڵاته‌كه‌ی په‌نا بۆ كشانه‌وه له رێككه‌وتنی "قه‌دغه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی" ببات، ئه‌گه‌ر سوپای پاسداران به "تیرۆریست" بناسێنرێت.
لە بەرامبەردا محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڕەشەی ئەوەی کرد کە "ئەگەر هەر ڕێوشوێنێک لە دژی سوپای پاسداران بگیرێتەبەر، سوپای وڵاتانی ئەوروپا بە گروپێکی تیرۆریستی ده‌ناسێنین".
لەمەودوا هیچ کام لە دامودەزگا سەربازییەکانی ئەوروپا لە ناوچەکەدا سەلامەت نابن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پۆلێن‌کردنی سوپای وڵاتانی ئەوروپا "به‌تیرۆریست" بەو مانایەیە کە "لەمەودوا هیچ کام لە دامودەزگا سەربازییەکانی ئەوروپا لە ناوچەکەدا سەلامەت نابن، تەنانەت راوێژکارەکانیشیان هەست بە سەلامەتی ناکەن لە ناوچەکەدا".
هاوكات عەلی ڕەزا سەلیمی، ئەندامی ده‌سته‌ی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند، وەزیری دەرەوە و فەرماندەی پاسداران لێدوانیان داوە و جەختیان لەوە کردوەتەوە "هەر هەڵەیەک لەلایەن ئەوروپییەکانەوە، ئێران بە هەنگاوێکی هاوشێوە وەڵامی دەداتەوە".
ئێران هەمو دامودەزگا سەربازییەکانی ئەوروپا بە "تیرۆریست" دەناسێنێت
وتیشی، ئێران هەمو دامودەزگا سەربازییەکانی ئەوروپا بە "تیرۆریست" دەناسێنێت و لەمەودوا هیچ کام لە دامەزراوە سەربازییەکانی ئەوروپا لە ناوچەکەدا سەلامەت نابن، تەنانەت راوێژکارەکانیشی هەست بە سەلامەتی ناکەن لە باڵیۆزخانەکانیاندا.
ئەمریکییەکانیش پەیامیان بۆ ئێران نارد و داوای دانوستانیان کرد
عەلی ڕەزا سەلیمی ئاماژەی بەوەدا، کە ئێران پەیامی ئەمریکی و ئەوروپی پێگەیشتوە و وتی، "ئەوروپاییه‌كان پەیامیان ناردوە کە بەنیازین ڕێوشوێنێکی لەو شێوەیە بگرنەبەر، دا‌واشیان لە ئێران کرد ڕێوشوێنی هاوشێوە نەگرێتەبەر، ئەمریکییەکانیش پەیامیان بۆ ئێران نارد و داوای دانوستانیان کرد".
سپای پاسداران دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 پێکهێنراوە
سپای پاسداران دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 پێکهێنرا و بوەتە هێزێکی گەورەی سەربازی لەو وڵاتە، لە ساڵی 2019شدا لەلایەن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکاوە وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی" دەستنیشانکرا.
سپای پاسداران وەک هێزێکی سەربازی ئایدیۆلۆژی دامەزراوه، کە ئەرکی سەرەکی بەرگریکردنه لە كۆماری ئیسلامی ئێران و له ژێر فه‌رمانی رێبه‌ری باڵای وڵاته‌كه‌دایه كه خاوه‌نی هێزی وشكانی، ده‌ریایی و ئاسمانییه.