خه‌ندان-
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لە كۆبونه‌وه‌ی 50 وڵاتی پاڵپشتیكاری كیێڤ له به‌رلین نه‌توانرا به‌رلین رازیبکرێت به‌وه‌ی یه‌كێك له به‌هێزترین تانكه‌كانی جیهان بدرێته ئۆكرانیا، كه ماوه‌ی مانگێكه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته داوای ره‌وانه‌كردنی له ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام حكومه‌تی كیێڤ جه‌خت ده‌كاته‌وه له داواكردنی ئه‌و تانكه په‌ره‌پێدراوه ده‌كاته‌وه بۆ شه‌ڕی دژی روسیا.
رۆژنامه‌ی The Guardian، له راپۆرتێكی شیكاریدا بڵاویكرده‌وه، تانكی ڵێپرد-2، یه‌كێكه له پهرهپێدراوترن تانكه‌كان و پاش تانكی ئهیبرامز-ی ئه‌مریكی به یه‌كێك له به‌هێزترین تانكه‌كانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌م تانكه توانای هه‌یه 500 كیلۆمه‌تر بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن به‌ره‌و به‌ره‌كانی پێشه‌وه بڕوات.
گوله‌تۆپی 120 ملیمه‌تری له‌سه‌ر جێگیركراوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "یه‌كه‌مین به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م تانكه زه‌به‌لاحه بۆ ساڵی 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌توانێت 68 كیلۆمه‌تر له ههركاتژمێرێكدا ببڕێت، هه‌روه‌ها گوله‌تۆپی 120 ملیمه‌تری له‌سه‌ر جێگیركراوه له‌گه‌ڵ دو چه‌كی ئۆتۆماتیكی په‌ره‌پێدراوی شێوه ئاسایی".
هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ش، "ئه‌م تانكه هێرشبه‌ره زیاتر له 16 نارجۆك هه‌ڵده‌ری خودكاری په‌ره‌پێدراوی له‌سه‌ر جێگیركراوه، به شۆفێره‌كه‌یه‌وه پێویستی به چوار سه‌رباز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵبكرێت و خێرایی ئاماده‌كردنی تۆپه‌كان بۆ هاویشتنیان كارێكی گرنگه و درێژی ئه‌م تانكه نۆ مه‌تر و 67 سانتیمه‌تره و كێشه‌كه‌ی 55 تۆنه و به سیستمی دیزڵ كارده‌كات".
ده‌كرێت له دوری 547 كیلۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌كه‌ی بپێێت
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م تانكه یه‌كێكه له تانكه زۆر به‌هێزه‌كان به‌هۆی ئه‌و مه‌ودایه‌ی كه تۆپه‌كانی ده‌یبڕێت و ده‌كرێت له دوری 547 كیلۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌كه‌ی بپێێت و به‌شێوه‌یه‌ك روپۆشكراوه كه توانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستی و مین هه‌یه".