خه‌ندان-
به‌رپرسانی توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایانگه‌یاند، وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر رێگه‌پێدان به دژبه‌رانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له ستۆکهۆڵم، سه‌ردانێكی وه‌زیری به‌رگری سویدیان بۆ ئەنقەرە هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیاش ده‌ڵێت، "سه‌ردانكردنی وه‌زیری به‌گری سوید بۆ وڵاتەكه‌مان هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، به‌رپرسانی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكردوه، سه‌ردانێكی وه‌زیری به‌گری سویدیان بۆ وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆتەوە، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر رێگه‌پێدان به دژبه‌ره‌كانی توركیا كه وابڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو خۆپیشاندان دژ به ئەنقەرە له ستۆكهۆڵم ئه‌نجامبده‌ن.
به‌هۆی سوتاندنی قورئانی پیرۆزیشه‌وه هه‌ڵوێسته‌كه‌یان توندتركردوه‌ته‌وه
باسیان له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا جگه له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له سوید، به‌هۆی سوتاندنی قورئانی پیرۆزشه‌وه‌یه له‌به‌رده‌م باڵۆزی وڵاته‌كه‌یان له كۆپنهاگن كه چالاكوانێكی ڕاستڕه‌وی دانیمارک وه‌ك دژایەتیه‌ك بۆ توركیا ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا".
سه‌ردانكردنی وه‌زیری به‌گری سوید بۆ وڵاتەكه‌مان چیتر به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، "سوتاندنی قورئان بوه‌ته كارێكی ئاسان و ئه‌مه كارێكی قێزه‌ونه و سه‌ردانكردنی وه‌زیری به‌گری سویدیش بۆ وڵاتەكه‌مان چیدیكه هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌هۆی له‌شكركێشی سوپای روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا هه‌ریه‌كه له وڵاتانی سوید و فینلاند داوای ئه‌ندامێتیان له ناتۆ كرد، له پێناو ئه‌و كاره‌ش پێویسته گشت ئه‌ندامانی ناتۆ ئه‌و داوایه په‌سه‌ند بكه‌ن، توركیاش به‌رامبه‌ر به فراوانكردنی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی ناتۆ مەرجی هەیە و ره‌تیده‌كاته‌وه داواكاری ئه‌و دو وڵاته په‌سه‌ند بکات.