خه‌ندان-
پاش ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌های 100 دۆلار ئه‌مریكی گه‌یشته 166 هه‌زار و 750 دینار، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و له‌ئێستادا 100 دۆلار به 164 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ و له‌كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بو به 164 هه‌زار و 500 دینار، ئه‌مه‌ش به‌راورد به به‌یانی ئه‌مڕۆ دابه‌زینی به‌رچاوی تۆماركردوه.
تا ئێستا له‌لای بازرگانان رون نیه كه چاره‌نوسی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌كوێ ده‌گات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "تا ئێستا له‌لای بازرگانان رون نیه كه چاره‌نوسی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌كوێ ده‌گات، زیاتر رو له‌دابه‌زین ده‌كات یاخود به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش زیاتر په‌یوه‌سته به رێژه‌ی خستنه‌ڕوی دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیه‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ و له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 166 هه‌زارر و 750 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
پێشتریش، عەلی زوبەیدی، ئەندامی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، "حکومەت بەشێک لە بەرپرسیاریەتی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار هەڵدەگرێت، بەتایبەت کە لەئێستادا جەنگێک بەرپاکراوە کە لە حکومەتی فیدڕاڵیش گەورەترە و پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە".