خەندان-
بەهۆی کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا لە چین و زیادبونی خواستی ئەو وڵاتە بۆ هاوردەکردنی نەوت، ئەمڕۆ شەممە بەهای هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت بەرزبوەوە و بە نزیکەی 88 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت گهیشته 87.63 دۆلار
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت نزیکەی 1.71%ـی بەهاکەی بەرزبوەوە و گهیشته 87.63 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی بەرمیلێک نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهرامبهره به 81.31 دۆلار.
خواستی چین لەسەر کڕینی نەوت زیادیکردوە
هۆکاری بەرزبونەوەی بەهای نەوت بۆ بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە ئابوری چین و کەمکردنەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا دەگەڕێتەوە، بەجۆرێک رێکخراوی ئۆپیک پێشبینی دەکات چین رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر هاوردە بکات و دامەزراوە پیشەسازییەکانی وڵاتەکەی چالاک بکاتەوە.
لە ساڵی نوێشدا نرخی نەوت بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت
شارەزایانی بواری نەوت دەڵێن، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2023 بەهۆی ناجێگیری دۆخی سیاسی لە ژمارەیەک وڵات و ناوچەی جیهاندا، بەهای نەوت هاوشێوەی ساڵی رابردو ناجێگیربێت و نرخەکەی بەگوێرەی روداو و گۆڕانکارییەکان، بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.