خه‌ندان-
به‌رپرسانی هێزه‌كانی وڵاتی بوركینا فاسۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایانگه‌یاند، له دو هێرشی سه‌ربازی چه‌كدارانی توندڕه‌وی ئه‌لقاعیده و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا، 18 كه‌س كوژران كه 16 كه‌سیان سه‌ربازی خۆبه‌خش بون و ئه‌ندامی یه‌كینه‌كانی پشتیوانی سوپای وڵاته‌كه‌یان بون.
به‌پێی تۆڕ هه‌واڵی Africa News، به‌رپرسانی هێزه‌كانی وڵاتی بوركینا فاسۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، له دوهێرشی جیادا له باكور و باكوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌یان زیاتر له 18 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندرابون.
16 كه‌س له كوژراوان سه‌ربازی خۆبه‌خش بون و ئه‌ندامی یه‌كینه‌كانی پشتیوانی سوپای وڵاته‌كه‌یان بون
باسیان له‌وه‌شكردوه، "هێزه توندڕه‌وی ئه‌لقاعیده و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆیان گرته ئه‌ستۆ كه تێیدا 18 كه‌س كوژران كه 16 كه‌سیان سه‌ربازی خۆبه‌خش بون و ئه‌ندامی یه‌كینه‌كانی پشتیوانی سوپای وڵاته‌كه‌یان بون".
حه‌وت كه‌س كوژراون
به‌رپرسانی هێزه‌كانی بوركینا فاسۆ باسیان له‌وه‌شكردوه، "له یه‌كه‌م هێرشدا ئه‌ندامانی هێزه‌كانی (خۆبه‌خشه‌كان بۆ به‌رگریكردن له نشتمان) له شاری ڕاكویگتینگا له باكوری وڵاته‌كه كراونه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س كوژراون".
كه‌سێكی مه‌ده‌نی و نزیكه‌ی 10 كه‌سی دیكه‌ی سه‌ر به هێزه خۆبه‌خشه‌كان كوژران
هێرشی دوهه‌مینیشیان، له پارێزگای نیالا له باكوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌یان ڕویدا، كه هێزه چه‌كداره‌كان بۆسه‌یه‌كیان بۆ كاروانێك به یاوه‌ری ئه‌ندامانی هێزه‌كانی (خۆبه‌خشانی به‌رگری له میلله‌ت) و كارمه‌ندانی سه‌ربازی داناوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێكی مه‌ده‌نی و نزیكه‌ی 10 كه‌سی دیكه‌ی سه‌ر به هێزه خۆبه‌خشه‌كان كوژران.