خه‌ندان-
دمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرێمڵن) رایده‌گه‌یه‌نێت، روسیا له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخ و ده‌ره‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی پاڵپشتیكاری ئۆكرانیا ده‌كات، ده‌شڵێت، "ناكرێت وڵاتانی ئه‌وروپا ملكه‌چی داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا بن و واشنتن چی بوێت ئه‌وه روبدات، ناردنی چه‌كیش ته‌نها بارودۆخی كیێڤ تێكده‌دات نه‌وه‌ك هێزه‌كانمان".
دمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاگاداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی وڵاتانی رۆژئاوابوه و له هه‌نگاوه‌كانیان بۆ ره‌وانه‌كردنی "گه‌وره‌ترین كاروانی هاوكاری سه‌ربازی بۆ كیێڤ" به ئاگان.
چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین
وتیشی، "له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هه‌مو شتێك چاوه‌ڕوانكراوه، به‌ڵام لێره‌دا بابڵێین له روی سیاسی و جیۆپۆله‌تیكیه‌وه ناردنی چه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئۆكرانیا كه له ئێستادا روبه‌ڕوی هێزه‌كانمان بونه‌ته‌وه ناكرێت هه‌روا به ئاسایی تێپه‌ڕببێت، به‌ڵكو چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین".
ناكرێت وڵاتانی ئه‌وروپا ملكه‌چی داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا بن و ئه‌و چی بوێت ئه‌وه روبدات و ئه‌وه ببێت
له وه‌ڵامێكیشدا سه‌باره‌ت به داواكاری ئه‌مریكا بۆ ره‌وانه‌كردنی چه‌كی قورس بۆ ئۆكرانیا له‌لایه‌ن هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كانه‌وه پیسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "وه‌ك وتمان له ئێستادا و له‌م رۆژگاره‌ی ئێستاماندا هیچ شتێك جێگای سه‌رسوڕمان نییه، به‌ڵام ناكرێت وڵاتانی ئه‌وروپا ملكه‌چی داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا بن و ئه‌و چی بوێت ئه‌وه روبدات و ئه‌وه ببێت".
ره‌وانه‌كردنی تانكی په‌ره‌پێدراو بارودۆخه‌كه بۆ كیێڤ ئاڵۆزتر ده‌كات
له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی تانك و تۆپهاوێژی دورمه‌ودا و په‌ره‌پێدراوه‌وه وته‌بێژی كرێمڵن ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو، "ئه‌م بابه‌ته هیچ شتێك له بنه‌ڕه‌تی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستامان ناگۆڕێت، به‌ڵكو شته‌كان بۆ كیێڤ ئاڵۆزتر ده‌كات، گه‌یاندنی چه‌كی قورس له‌لایه‌ن ناتۆوه بۆ كیێڤ شایه‌نی هه‌ڵوێسته‌بۆكردنێكی زیاد له پێویست نییه، ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێت ئه‌وه‌یه دۆخه‌كه بۆ ئۆكرانیا وێرانتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا هیچ بابه‌تێك له به‌ره‌ی هێزه‌كانمان ناگۆڕێت".