خه‌ندان-
وابڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌و وڵاتانه‌ی تا ئێستا پاڵپشتیان له ئۆكرانیا كردوه له ئه‌ڵمانیا كۆبنه‌وه له‌پێناو ئه‌وه‌ی هاوكاری سه‌ربازیی بۆ ئاستێكی باڵاتر بگوازنه‌وه و هه‌ریه‌كه له سوید، بریتانیا، ئه‌مریكا و دانیماڕك بڕیاری ره‌وانه‌كردنی كاروانێكی دیكه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا داوه.
تۆڕی هه‌واڵی Euro News، بڵاویكرده‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی پاڵپشتی له كیێڤ ده‌كه‌ن له ڕوی سه‌ربازییه‌وه له بنكه‌ی سه‌ربازی رامشتاین-ی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كۆبونه‌وه‌كه‌شیان په‌یوه‌ست ده‌بێت به ره‌وانه‌كردنی "گه‌وره‌ترین كاروانی هاوكاری سه‌ربازی" بۆ ئۆكرانیا.
هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا، بریتانیا، سوید و دانیمارك ناردنی چه‌كی نوێی قورس و په‌ره‌پێدراویان بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاند
باسی له‌وه‌شكردوه، چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه كه وابڕیاره له بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچێت هه‌ریه‌كه له وڵاتانی ئه‌مریكا، بریتانیا، سوید و دانیمارك ناردنی چه‌كی نوێی قورس و په‌ره‌پێدراویان بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاند.
ئه‌مریكا زیاتر له 59 زرێپۆشی برادڵی و 50 زرێپۆشی ئاسایی و هه‌روه‌ها 90 زرێپۆشی سترایكەر روانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات
پنتاگۆن له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه پێش ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه بڵاویكرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوە، "وڵاته‌كه‌یان زیاتر له 59 زرێپۆشی
برادڵی و 50 زرێپۆشی ئاسایی و هه‌روه‌ها 90 زرێپۆشی سترایكه‌ر روانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات بێجگه له‌و هاوكارییه زه‌به‌لاحه‌ی كه وابڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی بكه‌ن.
53 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی دژه مین له جۆری (MRAP) ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كرێن
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سوپای ئه‌مریكا 53 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی دژه مین له جۆری (MRAP) و 350 ئۆتۆمبێلی جۆری M998 Humvees ده‌گه‌یه‌نێته كیێڤ.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجیشه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا ئه‌مریكا، بڕیاری ره‌وانه‌كردنی هیچ تانكی قورسی وه‌ك تانكی ئهیبرامز-ی بۆ ئۆكرانیا نه‌داوه ئه‌مه‌ش به پاساوی ئه‌وه‌ی تانكه‌كانیان له‌ژێر په‌ره‌پێداندان و ده‌بێت راهێنان به سه‌ربازانی ئۆكرانیا بكرێت بۆ به‌كارهێنانیان.