خه‌ندان-
وه‌زیری به‌رگری بریتانیا هۆشداری دایه ڤلادیمیر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و رایگه‌یاند، تا دوایین هه‌نگاو له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا بهرهوامدهبن له پێشكه‌شكردنی هاوكارییه سه‌ربازیی و مرۆییه‌كان به‌و وڵاته و ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر پوتن پێیوایه له‌م هه‌وڵانه‌مان بێزاربوین، ئه‌وا ده‌بێت باش له‌وه تێبگات ئێمه تازه ده‌ستمان پێكردو".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، بێن واڵس، وه‌زیری به‌رگری بریتانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر روسییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌مساڵ كۆتا كاروانی سه‌بازیی ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كه‌ین ئه‌وا دوباره هه‌ڵه‌ن و ئێمه به ره‌وانه‌كردنی كاروانێك له هاوكاری سه‌ربازی له تانكی چاڵێنجه‌ر-2 سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه".
روسیا باش ده‌زانێت له خاكی ئۆكرانیا ده‌رده‌كرێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئێمه له پشتگیری كردنی ئۆكرانیا پاشگه‌ز نابینه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری ئۆكرانییه‌كان نابین، ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوش له پشتگیریكردنی كیێڤ به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌م رێڕه‌وه چه‌ندێك بخایه‌نێت ئۆكرانیا تێیدا ته‌نها نییه و روسیا باش ده‌زانێت له خاكی ئۆكرانیا ده‌رده‌كرێت و كیێڤ ته‌واوی خاكی وڵاته‌كه‌ی ئازاد ده‌كاته‌وه".
وڵاته‌كه‌مان زیاتر له 600 موشه‌كی بێرمستۆن ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری بریتانیا باسی له‌وه‌شكردوه، " وڵاته‌كه‌مان زیاتر له 600 موشه‌كی بێرمستۆن ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكرانییه‌كان ته‌رازوی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ هێنده‌ی دیكه ئاوەژو بكه‌نه‌وه و بتوانن جڵه‌وی نه‌ك به‌ره‌كانی پێشه‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌كانی به‌رگری روسیاش بگرنه‌وه ده‌ست".
روسیا باجی تاوانه‌كانی ده‌دات و ده‌شبێت خاكی ئۆكرانیا جێبهێڵێت
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "روسیا زوبێت یاخود دره‌نگ ده‌بێت خاكی ئۆكرانیا جێبهێڵێت و سزای ته‌واوی ئه‌و تاوانه‌ش وه‌ربگرێته‌وه كه به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی ئۆكرانیا ئه‌نجامیداوه".