خه‌ندان-
باڵیۆزی روسیا له واشنتن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ر چه‌كێك كه له‌لایه‌ن رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌تسی (ناتۆ) یان ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌وانه‌ی كیێڤ دەکرێن، دەیکەنە ئامانج و ده‌شڵێت، "ده‌بێت ئۆكرانیا و وڵاتان باش له‌وه تێبگه‌ن روسیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م جه‌نگه‌دا نابه‌زێت".
ئه‌ناتۆڵی ئه‌نتۆنۆڤ، باڵیۆزی روسیا له واشنتن له لێدوانێكدا بڵاویكرده‌وه، سوپای وڵاته‌كه‌یان هه‌ر كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازی نوێ له‌لایه‌ن ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆكرانیاوه ره‌وانه‌ی كیێڤ بكرێت ده‌كرێنه ئامانج.
هه‌ر چه‌كێك ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكرێت تێكیده‌شكێنن
وتیشی، "ده‌بێت گشت لایه‌ك له‌وه‌وه ئاگاداربێت، هه‌ر چه‌كێك كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا یان ناتۆ بۆ به‌رپرسانی ئۆكرانیا و هێزه نازییه‌كانی ئێستای ئۆكرانیا ره‌وانه بكرێن، ئه‌وا له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانی و موشه‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه تێك ده‌شكێندرێن".
له رێگه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌وه جارێكی دیكه‌ی رۆحیه‌تی یه‌كتر قبوڵكردن و ئاشته‌وایی بۆ وڵاتان و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه ده‌گێڕینه‌وه
باڵیۆزی روسیا له واشنتن باسی له‌وه‌شكردوه، "ده‌ركه‌وتنی تانكه په‌رێپێدراوه‌كان كه هێمای نازیه‌ت و رقلێبونه‌وه له روسیا و روسییه‌كان له‌سه‌ر خاكی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی جاران-ی لەسەر بو، پاڵنه‌ر بون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و كۆتایی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بهێنین و له رێگه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌وه جارێكی دیكه‌ی رۆحیه‌تی یه‌كتر قبوڵكردن و ئاشته‌وایی بۆ وڵاتان و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه بگێڕینه‌وه".
هاندانی هێزه‌كانی ئۆكرانیا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه‌كانمان ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌م جه‌نگه زیاتر ده‌كات
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، "هاندانی هێزه‌كانی ئۆكرانیا بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه‌كانمان به ره‌وانه‌كردنی چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و سیستمی په‌ره‌پێدراو ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌م جه‌نگه زیاتر ده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی له پشتی ناتۆ و ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپایه كه كار بۆ درێژه پێدان به‌م جه‌نگه ده‌ده‌ن".
ئۆكرانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و بڕوایه‌دان ده‌توانن كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا روسیا ببه‌زێنن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئۆكرانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و بڕوایه‌دان ده‌توانن كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا روسیا ببه‌زێنن، به‌ڵام كاری هاوشێوه ئه‌سته‌مه و روسیا نه ده‌به‌زێت نه تێكیش ده‌شكێت، چه‌ندین جاریش ئه‌وه‌مان دوپاتكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا به‌ناردنی هاوكارییه‌كانی بۆ ئۆكرانیا به‌شێكه له‌م جه‌نگه و ناتوانێت خۆی لێ بێبه‌ری بكات".