خه‌ندان-
ئیداره‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌مریكا پابه‌نده به به‌ڵێنی هاوكاریكردنی ئۆكرانیا له‌به‌رامبه‌ر روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به بڕی دو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره هاوكاری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی كیێڤ ده‌كه‌ن.
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Kyiv Independent، ئیداره‌كه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به هاوكاریكردنی ئۆكرانیا و بڕیاریانداوه "یه‌كێك له گه‌وره‌ترین" پاكێجه‌كانی تایبه‌ت به هاوكاریی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی كیێڤ بكات.
ئه‌م هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا به بڕی دو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م هاوكارییه‌ی ئه‌مریكا به‌بڕی دو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره و بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له جۆری برادڵی و سیستمی به‌رگری ئاسمانی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی دیكه و هه‌وه‌ها زرێپۆش به‌كارده‌هێنرێت".
به‌هۆی كێشه‌ی په‌ره‌پێدان و راهێنانه‌وه ره‌وانه‌كردنی تانكی ئه‌یبرامس له‌م پاكێجه‌دا بونی نابێت
هه‌روه‌ها، سه‌ره‌ڕای به‌رپرسانی ئۆكرانیا داوای گواستنه‌وه‌ی تانكی ئه‌یبرامس-ی ئه‌مریكی بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بونی كێشه‌ی په‌ره‌پێدان و راهێنان پێكردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و تانكانه، نه‌ك مه‌ترسی له په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانی روسیا".
ئه‌م هاوكارییه‌ش پاش داواكاری به‌رپرسانی ئۆكرانیا و وه‌زاره‌تی به‌رگری كیێڤ دێت كه داوای هاوكاری زیاتریانكردبو به‌تایبه‌ت له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا.