خه‌ندان-
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزلاند رایده‌گه‌یه‌نێت، پاش تێپه‌ڕبونی شه‌ش ساڵ له به‌رده‌وامبونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی و مادوێتی و فشاری زۆری كاركردن، بڕیاری داوه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه و ده‌شڵێت، "نامه‌وێت وه‌ك كه‌سێكی كاربه‌ڕێكه زیان به وڵاته‌كه‌م بگه‌یه‌نم، بۆیه ئه‌مه باشترین بژارده‌مه".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، جسێندا ئاردرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزلاند له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و فشاره زۆرانه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه روبه‌ڕوی بوه‌ته‌وه چیدیكه نایه‌وێت له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت و رۆژی شەممە داواكه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌یه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
ماندوی رێگایه‌كی سه‌خته، بۆیه بڕیاری داوه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه
باسی له‌وه‌شكردوه، "ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ته‌واوه روبه‌ڕوی ئاڵه‌نگاری و به‌ربه‌ره‌كانییه‌كی زۆری بارودۆخی جیهان و كێشه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان بوه‌ته‌وه و ماندوی رێگایه‌كی سه‌خته، بۆیه بڕیاری داوه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه".
نایه‌وێت وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاربه‌ڕێكه‌ر بێت و زیان به وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت بۆیه باشترین بژارده‌ی هه‌ڵبژاردوه
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزلاند باسی له‌وه‌شكردوه، "له پشوه‌كانی هاویندا هه‌وڵی خۆی داوه له پێناو ئه‌وه‌ی بتوانێت رێگا چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام چیدیكه ئه‌و توانا و وزه‌یه‌ی پێنه‌ماوه و ناشیه‌وێت وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی كاربه‌ڕێكه‌ر بێت و زیان به وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت بۆیه له ئێستادا باشترین بژارده‌ی هه‌ڵبژاردوه".
ئه‌ندامانی پارتی كرێكاران بۆ جێگره‌وه‌یه‌ك رۆژی یه‌كشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه و ده‌نگ ده‌ده‌ن
له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی رابه‌ری پارتی كرێكارانی نیوزلاند، ئه‌ندامانی پارته‌كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نیوزلاند رۆژی یه‌كشه‌ممه له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه بۆ جێگرتنه‌وه جسێندا ئاردرن دەدەن تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی وڵاتەکەیان.