خەندان-
ئەمڕۆ بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی ئابوری ئەمریکا کە دەرخەری "لاواز"ـی و سستبونی گەشەی ئابوری وڵاتەکە بون، بەهای هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت دابەزی و بە 83.88 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت گهیشته 83.88 دۆلار
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت نزیکەی 1.29%ـی بەهاکەی لەدەستدا و گهیشته 83.88 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی بەرمیلێک نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهرامبهره به 78.23 دۆلار.
دەردەکەوێت ئابورییەکی لاوازی هەیە
هۆکاری دابەزینی بەهای نەوت بۆ بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە ئابوری ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە دەردەکەوێت ئابورییەکی "لاوازی" هەیە، ئەوەش نیگەرانی لەسەر سستبونی ئابوری وڵاتەکەی دروستکردوە.
لە ساڵی نوێشدا نرخی نەوت بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت
شارەزایانی بواری نەوت دەڵێن، پێشبینی دەکرێت ساڵی 2023 بەهۆی ناجێگیری دۆخی سیاسی لە ژمارەیەک وڵات و ناوچەی جیهاندا، بەهای نەوت هاوشێوەی ساڵی رابردو ناجێگیربێت و نرخەکەی بەگوێرەی روداو و گۆڕانکارییەکان، بەرزی و نزمی بەخۆیەوە دەبینێت.