خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سوپای روسیا و پێویسته وڵاتانی جیهان سیستمی به‌رگری ئاسمانی زیاتر ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن و ده‌شڵێت، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه جه‌نگمان ده‌ستپێنه‌كرد، به‌ڵام روسیا دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه بۆیان كۆتایی پێده‌هێنین".
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا كه له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی پێشكه‌شكرا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت و نشوسته‌كانی تێپه‌ڕاندوه و له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی هێزه‌كانیان "ئه‌سته‌م ده‌كه‌نه رێبازی سه‌ركه‌وتنیان".
ده‌بێت روسیا رابگرین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پێشێل نه‌كات
وتیشی، "جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته جیهان به‌رده‌وامبێت له هاوكاریكردی وڵاته‌كه‌مان له‌پێناو ئه‌وه‌ی روسیا له سنوره‌ی خۆی بوه‌ستێنین و له‌مه زیاتر پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌كات و جیهان جارێكی دیكه بۆ باوه‌شی ئاستی و ئارامی بگێڕینه‌وه".
پێویسته سیستمی به‌رگری ئاسمانی له هێرشه‌كانی روسیا زیاتر دابینكرێت
سه‌رۆكی ئۆكرنیا باسی له‌وه‌شكردوه، "پێویسته سیستمی به‌رگری ئاسمانی له هێرشه‌كانی روسیا زیاتر دابینكرێت و بتوانین روبه‌ڕوی هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا ببینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانمان پارێزراوتر بكه‌ین و له ئێستاشدا به‌رپرسانی هۆڵندا سیستمی به‌رگری ئاسمانی پاتریۆتی بۆ وڵاته‌كه‌مان ره‌وانه‌كردوه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه جه‌نگمان ده‌ستپێنه‌كرد، به‌ڵام روسیا دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه بۆیان كۆتایی پێده‌هێنین
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، "پێویسته به‌رپرسانی كرێمڵن رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی روسیا بگرن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌رانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی ژیانی خۆن نیم و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه جه‌نگمان ده‌ستپێنه‌كرد، به‌ڵام روسیا دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه بۆیان كۆتایی پێده‌هێنین".